Revolution Slider Error: Slider with alias kute-opt11 not found.

دوایین بەرهەمەکان

  • زمان، ئەدەب ، ناسنامە
    55,000 تومان

    بەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە

    ئەوەی کە ئێمە کێین، چ وەک تاک و چ وەک نەتەوە، ڕەنگە گرنگترین پرسێک بووبێت کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە، لەو کاتەوە کە بە شوێن پرۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆندا دەوڵەت-نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزران، مرۆڤی کورد لە خۆی کردبێت. بە واتایەکی تر، ڕەنگە مێژووی خەباتی جۆراوجۆر و نەپساوەی کوردان لەم ماوە دوورودرێژەدا شتێک نەبووبێت جگە لە دۆزینەوە و دەستەبەرکردنی ئەو پرسیارە.
    …لە گوتاری کوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵیک وشەی جیاواز بۆ گوزارەکردن لە چەمکی «Identity» دەکار هاتوون. بە باوەڕی من هێشتا وشەیەک کە بتوانێت هەڵگری مانای چەمکییانەی Identity بێت لە زمانی کوردیدا جێگر نەبووە و ئاوڕێکی خێرا لە گوتاری پارچەپارچەکراوی کوردی نیشان دەدات کە ئەم وشانەی خوارەوە لە لایەن کەسانی جیاوازەوە لە بری چەمکی ئاماژەپێکراوی ئینگلیسیدا دەکار هاتوون: پێناسە، هۆوییەت، هەوێتی، شوناس، شناس، ناسنامە، ناسە، پێناس، هەویەت. گەڕان بە دوای مانای ئەم وشانە لە فەرهەنگە کوردییەکاندا دەریدەخات کە هیچ کام لە فەرهەنگەکان ئەو وشانەی سەرەوە بەو جۆرەی کە بۆ نموونە وشەی Identity لە قامووسێکی ئینگلیسیدا مانا دەکرێتەوە، مانا ناکەنەوە.

  • لە پەرۆشەکانی ژیان
    26,000 تومان

    بەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە

    ئەم بەرهەمە لە ڕاستیدا سەرەتا بە زمانی عەرەبی نووسراوە و دواتر لەسەر داواکاریی خوێنەرانی کورد، لە لایەن نووسەرەوە سەرلەنوێ بە کوردی نووسراوەتەوە.
  • وردبوونەوە لە چەند باسێکی ڕێزمان و ڕێنووسی کوردی
    55,000 تومان

    بەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە

    ئەم بەرهەمە چوار کتێبی مامۆستا مەسعوود محەمەد لە خۆ دەگرێ:
    ١. وردبوونەوە لە چەند باسێکی ڕێزمانی کورد، کۆری زانیاری کورد، بەغدا، ١٩٧٤.
    ٢. چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی ڕێنووس و ئەلفوبێی کوردی، گۆڤاری کۆڕی زانیاری عێراق دەستەی کورد، بەرگی نۆهەم، ساڵی ١٩٨٢.
    ٣. چەند حەشارگەیێکی ڕێزمانی کوردی، کٶڕی زانیاری کورد، ١٩٧٦.
    ٤. بەرەو ڕاستەشەقامی ئاخاوتنی کوردی، کۆڕی زانیاری کورد، ١٩٧٨.

  • حاجی قادری کۆیی
    100,000 تومان

    بەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە

    لەو باوەڕەدام تا ئێستا دیراسەیەکی ئەوتۆ لەبارەی فەلسەفە و خەبات و ژیانی حاجی قادر بڵاو نەکراوەتەوە لە قووڵی و فرەوانیدا بگا بە ڕادەی گرینگی و پێویستی مەوزووع. تا ئەوەی لە سنووری ئاسۆی ڕۆشنبیری ئێستاکەی کوردەواریش دێتە بەرچاوم هیچ عەلامەتێکی لێوە دیار نییە موژدەی دیراسەیێکی لایەق بە حاجی ڕاگەیەنێ.
    بێگومان هاندەرێکی یەکجار بەهێز، کە پاڵی پێوە ناوم جورئەت بدەم بەر خۆم تا شەرمم لە حآجی بشکێنم و گوزارشتی ژیانی بگێڕمەوە، ترسی لە ناوچوونی یەکجارەکی ئەو ڕاستییانە بوو کە من لەبارەی حاجییەوە دەیزانم و دەبینم لەگەڵ ڕەوتی زەمانە یەک یەک دەکوژێنەوە و چرای تازەی دروستکراو لە شوێنیان هەڵدەکرێ.
    من لەلای خۆمەوە، بە پێی توانین، چی بۆم ساغ دەبێتەوە دەربارەی حاجی و ژیان و شەخسییەت و ئەدەبی لەگەڵ بەڵگەی ماددی و زیهنی کە لە دەستمدا بێ بە تۆمارخانەی مێژووی ڕادەگەیەنم.
    (بەشێک لە پێشەکی کتێبەکە)

وێژە و ئەدەبیات

زانستە مرۆییەکان

فەرهەنگ و ئینسایکلۆپیدیا

فێرکاریی زمانی کوردی

گۆڤار