کێش | 300 g |
---|---|
جۆر | گۆڤار |
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
خول | دوو وەرزانە |
ژمارە لاپەڕە | ١٥٢ |
ISSN | 2645-5080 |
گۆڤاری زانستیی هۆژین – ژمارەی ٩و١٠
30,000 تومان
هۆژین گۆڤارێکی زانستیی گشتیی تەواو ڕەنگییە. ژمارەی ٩و١٠ی هۆژین بە ژمارەیەک بابەتی ئەندازیاری، پزیشکی، زانستی بنەمایی، تکنۆلۆژی و … میوانی کتێبخانەی کوردییە. هۆژین سەرەڕای ئەوەی کە یەک گۆڤارە، دەتوانێت وەک فەرهەنگێکی وشەی زانستی و کۆمەڵێک بابەتی زانستی کە تا ئێستە ڕەنگە بەو شێوەش باسیان نەکرابێت، لە خۆ دەگرێت بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم گۆڤارە بابەتەکانی ژمارەکانی کۆنبوون بە خۆیانەوە نابینن و بە خوێندنەوەی ژمارەی ٩و١٠ی هۆژین، دەلاقەیەکی نوێ بەرەو جیهان بەرەوڕووتان دەکرێتەوە.
لەم ژمارەی گۆڤاری زانستیی هۆژیندا وتووێژێکی هەمەلایەنەمان هەیە لەگەڵ دکتۆر دیاکۆ ئیبراهیمی، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە ئەنیستیتۆی توێژینەوەی تێکزاس بایۆمێدیکاڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. دکتۆر ئیبراهیمی وەک پسپۆڕێکی بواری جینەتیک باسی ڤایرۆس و جین دەکات و وەک کۆچەرێکی تاراوگە باس لە بەسەرهات و حەز و ئاواتەکانی دەکات.
چەند باسی ورووژێنەر دەخەینە بەر باس لەم ژمارەیەدا: ئایا مرۆڤ خاوەن ئیرادەی ئازادە؟ کەی دەبێت کە ئۆتۆمبێڵێک بۆخۆی خۆی لێبخورێت و ئێمە تێیدا بخەوین؟ کەی چارەسەریی شێرپەنجە دەدۆزرێتەوە؟ ڕێگاکانی پڕکردنەوەی ددان چییە؟
ئایا لەم کاتەی کۆرۆنایەدا، وزەتان بۆ کار و خوێندنەوە دابەزیوە؟ خەم مەخۆن، بابەتێکمان هەیە لەسەر ڕێکارەکانی چارەسەری ئەم کێشەیە.
لەم ژمارەیەدا کاک سولەیمان باسی لاوە زاناکانی کورد دەکات کە چۆن لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی لە ڕێکخراوەی سێرندا بەشدار بوون. لە وتارێکی تردا، مائدە باسی بەسەرهاتی خۆی لە زانکۆی کوردستانەوە بۆ زانکۆی خاینی سپانیا دەکات.
بۆ دایکوباوکەکانیش ئەم ژمارەیە بە دەستی پڕەوە هاتووین، دکتۆر قادری بابەتێکی بۆ نووسیوین لەسەر گەورەبوون و گەشەکردنی
منداڵ و کاک باست بابەتێکی ئامادە کردووە لەسەر باڵغبوون.
لە زەویش خافڵ نەبووین و بابەتێکان هەیە لەسەر کارەساتی کەمئاوەی لە داهاتووی ناوچەکەدا.
لە پێناسەی ڕێکخراوەکانی کوردستاندا، ئەم ژمارە بنکەی گەشەی فەرهەنگیی بانەمان بەسەر کردووەتەوە. کاک غەفووور باس لە چالاکییەکان و ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوەمان بۆ دەکات.
ئەگەر خوازیاری فیلمن، لەم ژمارەیەدا کاک هێمن لێکدانەوەیەکی زانستی لەسەر فیلمی گاتاکا نووسیوە.
ئەم ژمارە لە ١٥٢ لاپەڕەدا ئامادە کراوە. بۆ هەر کام لە بابەتەکانی گۆڤار کۆدێک دانراوە کە دەتوانن بە سکەن کردنی کۆدەکە گوێ لە خوێندنەوەی گۆڤارەکە بگرن و هاوکات لەگەڵ بینینی گۆڤار بابەتەکەش ببیستن.
25 لە ئەمباردایە
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.