کێش | 220 g |
---|---|
جۆر | گۆڤار |
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
خول | دوو وەرزانە |
ژمارە لاپەڕە | ١٢٠ |
ISSN | 2645-5080 |
گۆڤاری زانستیی هۆژین – ژمارەی ٨
20,000 تومان
هۆژین گۆڤارێکی زانستیی گشتیی تەواو ڕەنگییە. ژمارەی ٨ی هۆژین بە ژمارەیەک بابەتی ئەندازیاری، پزیشکی، زانستی بنەمایی، تکنۆلۆژی و … میوانی کتێبخانەی کوردییە. هۆژین سەرەڕای ئەوەی کە یەک گۆڤارە، دەتوانێت وەک فەرهەنگێکی وشەی زانستی و کۆمەڵێک بابەتی زانستی کە تا ئێستە ڕەنگە بەو شێوەش باسیان نەکرابێت، لە خۆ دەگرێت بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم گۆڤارە بابەتەکانی ژمارەکانی کۆنبوون بە خۆیانەوە نابینن و بە خوێندنەوەی ژمارەی ٨ی هۆژین، دەلاقەیەکی نوێ بەرەو جیهان بەرەوڕووتان دەکرێتەوە.
لەم ژمارەدا وتووێژێکی تایبەتمان هەیە لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم کەریمی، پڕۆفیسۆری بەناوبانگی کوانتەمی لە زانکۆی ئۆتاوای کانادا. وتووێژێکی چڕوپڕمان هەیە لەگەڵی لەسەر ژیانی تاکەکەسی و پیشهیی ئهو بیرمهنده کورده. کوانتەم باسی ڕۆژە. لێمان پرسیوە کە کوانتەم چییە و بە چ کهڵکێک دێت؟
هەروەها ئەم پرسیارانە وڵام دەدەینەوە. بیتکۆین چییە و ڕەمزپارە لە کوێوە هاتووە؟ گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی بەرەوە کوێمان دەبات؟ یوڤال هەراری کێیە و بۆچی بیرمەندێکی بەناوبانگە؟ مێژووی مرۆڤ چۆن دەگێڕێتەوە؟ داهاتووی مرۆڤ چۆن دەبینێت؟ جینی مرۆڤ بۆ خۆویستە؟ لە جوانییەکانی قووڵایی ئاسمان چۆن وێنە دەگرین؟ نەرمامێری سەرچاوەکراوە چییە؟ چۆن لەشێکی ماسوولکەییمان هەبێت؟ چۆن لەژێر زەوی کەڵک وهربگرین؟ و دەیان پرسیاری گرینگ و سەرنجڕاکێشی تر. هیوادارم خوێنەرمان بن و ئێوەش چێژ لە وڵامی ئەم پرسیارانە وەرگرن.
لە دنیای فەرهەنگدا، ئهم ژمارەیه چاوێکمان خشاندووه بەسەر کار و چالاکییەکانی دوو ڕێکخراوەی فەرهەنگیی کوردستان: پاژین و ڤەژین! هەروەها گەشتێکمان ههبووه بۆ سەر بارودۆخی ویکیپیدیای کوردی.
99 لە ئەمباردایە
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.