کێش | 4500 g |
---|---|
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
جۆر | کتێب |
ژمارە لاپەڕە | ٧٣٦, ٧٨٨, ٨١١ |
نووسەر | لەتیف هەڵمەت |
بوار | دیوانی شیعر, وێژە و ئەدەبیات |
ISBN | 978-600-7748-02-2, 978-600-7748-09-1, 978-600-7748-11-4 |
چاپەمەنی | مانگ |
کۆی بهرههمه شێعرییهکان(٣ بەرگ) – لەتیف هەڵمەت
200,000 تومان
لەتیف ھەڵمەت ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەردا لە شاری کفری لە دایک بووە. باوکی شاعیر بووە و لەتیف ھەڵمەت یەکەمین کتێبی دەرەوەی قوتابخانەی لە کتێبخانەکەی ماڵی باوکیدا خوێندۆتەوە. لە ھەشت نۆ ساڵییەوە دەخوێنێتەوە و ساڵی ١٩٦٣ یەکەمین شێعری خۆی نووسیوە و ساڵی ١٩٧٠ یەکەمین کۆمەڵە ھۆنراوەی خۆی بە ناونیشانی «خوا و شارە بچکۆلەکەمان» چاپ کردوه.
تاکو ئێستا زیاتر لە شەست کتێب و نامیلکەی له بواره جۆربهجۆرهکاندا بە چاپ گەیاندوە و ئێستاش لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و جگە لە بەرھەمە چاپکراوهکان، کۆمەڵێ بەرھەمی جۆربەجۆری دیکەی ھەیە و خەریکی ئامادەکردنیانه بۆ چاپ.
لەتیف ھەڵمەت چهندین خەڵاتی ئهدهبی ناوخۆ و دهرهوهی وهرگرتوه و سەدان شێعریشی کراون بە عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و سوێدی و ئینگلیزی و ھۆڵەندی و… ھتد.
2 لە ئەمباردایە
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
ئەو باڵندە بریندارە کە منم
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
کاوە ئیتر شێعری نەئەخوێندەوە، بەدی ئەوت و بەدی ئەکرد و من هەروا داماو و دەستەوەستان لەو بەدکارییەم ئەڕوانی و لە خۆما کۆ ئەبوومەوە، گرمۆڵە و بچووک، ئەوەندە بچووک نەئەبوومەوە نەبیندرێم. کاوە ئەیبینیم و قاقا پێم پێئەکەنی و چاوە حیزەکانی پڕ ئەبوون لە ئاو. تف و لیک بە لچیدا شۆڕ ئەبووەوە و دەزوولەی ئەبەست و من نەمئەناسییەوە. ئەو پیاوە زەبەلاح و ناحەزەم نەئەناسییەوە کە خۆی بەسەر کورسیەکەدا پان کردبووەوەو ژنی، تەنانەت لە قاپێکی ڕەشی سی لە چل سانتیمەتریشدا بە ڕووتی نەبێ نەیئەدی…
-
دواشهوی دابهزینی عیسا
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لە ڕاھی ئەو ئاسمانەی خۆشت دەوێت پێ مەخەرە سەر پلەی یەکەمی پەیژەکەت.. تۆ بۆ ئەوە نەھاتبوویت… نا… عیسای برام… نا… نە بگری و نە ئاوڕی ماڵئاوایی بدەوە… دەزانم چەندە نائومێد و دۆڕاو و تووڕەی لە دونیا و بنیادەمەکانی، گەر نیازتە لەم تۆفانەدا تەنیا بەجێمان بێڵیت؟ ئەوەیان لە خوڵقی پێغەمبەرانەت ناوەشێتەوە… تێ دەگەم… رازی دڵت دەخوێنمەوە کە پەلەتە تا کازیوەی نەداوە سەرکەویت و بەڵکو تکامان بۆ بکەیت تۆفانەکە بخەوێنیت و نغرۆ نەبین… نا… دیارە گوێم لێ ناگریت و نیازێکی دیکەت لە دڵدایە کە ھەر خۆت و ئاسمان دەیزانن… وەک پڵنگێکی بریندار بەسەر پەیژەکەدا پلەکان دەبڕیت… تا تەواو لە چاوانم ون نەبوویت.. بەرلەوەی بگەم بە شوێنی بەتاڵ دەنێو تابلۆکەدا و خاڵی لە تۆ، بە خۆم و خاچەوە، ناچارم لە خەو بێدارت بکەمەوە چونکە ھەرگیز ڕەوا نییە لێرەدا کۆتایی بێت، کۆتاییەک کە من دەزانم شایەستەم.. بەرگەی دەگرم.. بەڵام کەس ئەم تابلۆیە ھەڵناواسێت و سەیری ناکات..
-
دیوانی مەحوی
60,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
مەحوی؛ ناوی مەلا محەمەد و کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە. ساڵی ١٨٣٦ لە شاری سلێمانی له دایک بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغ. پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئەوسا چووە بۆ بەغدا و ئیجازەی مەلایەتی لەوێ لە لای موفتی زەهاوی وەرگرتووە. ساڵی ١٨٦٢ گەڕاوەتەوە سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. ساڵی ١٨٦٨ بە هۆی کۆچی دوایی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووتەوە بە مەلا. ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج و لەوێوە چوووە بۆ ئەستەمبووڵ و لە ڕێگای پیاوماقووڵانی کوردەوە چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ دەگرێ و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە «خانەقای مەحوی» بەناوبانگە. مەعاشێکیشی بە ناوی خزمەت کردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە تەشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا هەر خەریکی دەرس وتنەوە بووە و لە یەکێ لە ژوورەکانی خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە. زۆربەی شێعرەکانی حەزرەتی مەحوی ئاوێتەی عیرفان و فەلسەفەن و گەلێک وێنا و خەیاڵی ورد و ناسکیان تێدا بەکار هاتووە و زیاتر لە دوو قاڵبی غەزەل و قەسیدەدا هۆنراونەتەوە.
-
گوڵی شۆڕان
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، دوای پازدە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو، سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لقوپۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە. بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕییەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی. نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازسازەوە ڕەت دەبێ.
-
تەمی سەر خەرەند
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەو هەموو شارانەی پڕن له دز و چەتە و پیاوکوژ و جوامێر، ئەو هەموو عاشقانەی دەمرن و ناگەن بە وەسڵی یار… ئەو ئەژدیهایانەی بەری ڕووباریان دەگرت و… ئەو هەموو سیمرخەی بەسەر شاراندا دەیان گەڕاندم… ئەو هەموو ساڵ و ڕۆژ و مانگانه… ئەو هەموو کەلاوە و کۆشکانه… من دەمزانی سینەی نەنکم گەلێ لەوە تەنگتره جێی ئەو هەموو مەملەکەتانەی تیا ببێتەوە… هەر بۆیه ئەوەنده گران بەسەر سەرمەوەیه… وەها گەمارۆی باڵا ساوا و کوڵەکەمی دا که ئیدی تەواو… من هیچم نەدەدی… هیچم نەدەبیست… هاژەهاژی چەمەکەی ناو خەرەندیش له هەردوو گوێمدا دەمرد و… دەخنکا… خۆیشم بەدهم قوڵپی هەنسکەوە هەناسه بە هەناسه… دەخنکام و… لە ناو تەمدا بزر دەبووم…!
-
زریکە
18,500 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆر نۆمایەکی شەکەت بوو، بە کاوەخۆ بە قەدپاڵی ئاسماندا دادەگەڕا و لە پەڵە هەورەکان سەرسمی دەدا. بێئەوەی سەرەنگڵ بدات، ملی دەکێشا و بە سیلەی چاو لەسەر بانیژەکە و، هەموو ئاوایی و بەرایی دەشتەکەی بەر ماڵان و گشت ڕیزە شاخەکەی دەڕوانی. تەنیا دەنگی حیلەی دڵنیایی و شادبوونی بە ژووری پڕ لە نهێنیی ئەودیو شاخەکانی نەدەبیسترا.
-
مینۆرسکی و کورد
36,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
سەبارەت بە مینۆرسکی گەلێک بابەت نووسراوە و من هیچی ترم نییە لێیان زیاد بکەم، تەنیا ئەوە نەبێ مینۆرسکی لەچاو ڕۆژهەڵاتناس و کوردناسە ئەورووپییەکانی تر خزمەتێکی بەرچاوی بە مێژووی گەلەکەمان کردووە…
وتارەکانی مینۆرسکی نموونەیەکی سەرکەوتوو لە توێژینەوەی قووڵ و پسپۆڕانەن. وەک لە دەقی وتارەکاندا دەبیندرێ هەندێ جار نووسەر بۆ دەرخستنی ڕاستییەک ئەوەندەی مووقەڵێشی کردووە و بە شێوەیەک لە بابەتەکە ورد بووەتەوە خوێنەر سەرسام دەمێنێ. بە بڕوای من ئەمڕۆ تەنانەت لە ئەورووپاش کەسانی وەک مینۆرسکی کەمن. ناوبراو وتارەکانی بە زمانی ئینگلیزی نووسیون بەڵام لە سەدان سەرچاوەی یۆنانی، لاتین، فەڕەنسی، ئاڵمانی، ڕووسی، تورکی، مغولی و فارسیش کەڵکی وەرگرتوون…
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
شانامهی کوردی ـ بهرگی یهکهم: ڕووسهم و زووراو
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
شانامەی کوردی یەکێکە لە چیرۆکە حەماسییەکانی زمان و ئهدهبیاتی کوردی و بە پێی لێکۆڵینەوەی بێھرووز چەمەنئارا ئەو چیرۆکە حەماسییە پێکھاتەیەکی سەربەخۆی ھەیە و لە بنەڕەتدا پێوەندی نییە بە شانامەی فارسییەوە. ئەم ساغکردنەوەیە نامەی دکتۆرای بەڕێز چەمەنئارایە و بڕیارە وەک یەکێک لە وانەکانی خوێندکارانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سنە بخوێندرێت.
ھەروەھا ئەم کتێبە بەرگی یەکەمی شانامەی کوردییە و کاک بێھرووز بڕیارە لە داھاتوودا بەرگەکانی دیکەی ئەم چیرۆکە ئامادە و پێشکەشی خوێندکاران و توێژەرانی تامەزرۆی ئەدەبیاتی کۆنی کوردی بکات.
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.