کێش | 150 g |
---|---|
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
جۆر | کتێب |
ژمارە لاپەڕە | ٣٨ |
نووسەر | کۆمەڵێک نووسەر |
بوار | فێرکاریی کوردی, منداڵان |
ISBN | 978-600-7748-97-8 |
چاپەمەنی | مانگ |
کوردی بخوێنین ٢
10,000 تومان
زنجیرە کتێبی «کوردی بخوێنین» لە بنەڕەتدا بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی لە قۆناغی سەرەتایی و بۆ ئەو خوێندکارانە داڕێژراوە کە لەگەڵ ئەلفوبێی فارسی ئاشنایەتییان هەیە. لە ئێستادا کە فێرکاریی زمانی کوردی گەشەیەکی زیاتری بە خۆیەوە بینیوە و هەوڵ دەدرێ بەرەو خوێندن بە زمانی کوردی هەنگاو بنێین، پێویستیی کتێبێکی هاوشێوە زیاتر هەست پێ دەکرێ. ئامانج لەم زنجیرە سێ کتێبییە ئەوەیە کە خوێندکار لە پۆلی سێ یان چواری خوێندنی قۆناغی سەرەتاییەوە، هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە خوێندن بە زمانی فارسی، فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی خۆی ببێ و لە کۆتایی پۆلی شەشەمدا بتوانێ لە ئاستێکی باشدا بە کاری بهێنێت.
2 لە ئەمباردایە
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
دواشهوی دابهزینی عیسا
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لە ڕاھی ئەو ئاسمانەی خۆشت دەوێت پێ مەخەرە سەر پلەی یەکەمی پەیژەکەت.. تۆ بۆ ئەوە نەھاتبوویت… نا… عیسای برام… نا… نە بگری و نە ئاوڕی ماڵئاوایی بدەوە… دەزانم چەندە نائومێد و دۆڕاو و تووڕەی لە دونیا و بنیادەمەکانی، گەر نیازتە لەم تۆفانەدا تەنیا بەجێمان بێڵیت؟ ئەوەیان لە خوڵقی پێغەمبەرانەت ناوەشێتەوە… تێ دەگەم… رازی دڵت دەخوێنمەوە کە پەلەتە تا کازیوەی نەداوە سەرکەویت و بەڵکو تکامان بۆ بکەیت تۆفانەکە بخەوێنیت و نغرۆ نەبین… نا… دیارە گوێم لێ ناگریت و نیازێکی دیکەت لە دڵدایە کە ھەر خۆت و ئاسمان دەیزانن… وەک پڵنگێکی بریندار بەسەر پەیژەکەدا پلەکان دەبڕیت… تا تەواو لە چاوانم ون نەبوویت.. بەرلەوەی بگەم بە شوێنی بەتاڵ دەنێو تابلۆکەدا و خاڵی لە تۆ، بە خۆم و خاچەوە، ناچارم لە خەو بێدارت بکەمەوە چونکە ھەرگیز ڕەوا نییە لێرەدا کۆتایی بێت، کۆتاییەک کە من دەزانم شایەستەم.. بەرگەی دەگرم.. بەڵام کەس ئەم تابلۆیە ھەڵناواسێت و سەیری ناکات..
-
تەمی سەر خەرەند
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەو هەموو شارانەی پڕن له دز و چەتە و پیاوکوژ و جوامێر، ئەو هەموو عاشقانەی دەمرن و ناگەن بە وەسڵی یار… ئەو ئەژدیهایانەی بەری ڕووباریان دەگرت و… ئەو هەموو سیمرخەی بەسەر شاراندا دەیان گەڕاندم… ئەو هەموو ساڵ و ڕۆژ و مانگانه… ئەو هەموو کەلاوە و کۆشکانه… من دەمزانی سینەی نەنکم گەلێ لەوە تەنگتره جێی ئەو هەموو مەملەکەتانەی تیا ببێتەوە… هەر بۆیه ئەوەنده گران بەسەر سەرمەوەیه… وەها گەمارۆی باڵا ساوا و کوڵەکەمی دا که ئیدی تەواو… من هیچم نەدەدی… هیچم نەدەبیست… هاژەهاژی چەمەکەی ناو خەرەندیش له هەردوو گوێمدا دەمرد و… دەخنکا… خۆیشم بەدهم قوڵپی هەنسکەوە هەناسه بە هەناسه… دەخنکام و… لە ناو تەمدا بزر دەبووم…!
-
کۆی چیرۆکهکان – شێرزاد حەسەن
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆری دەم کەل لە پرتەقاڵێکی گەورە دەچوو، ئەو پرتەقاڵەی مناڵە داهۆڵەکان دیویانە و تامیان نەکردووە، ئەمجارەیان تۆزەکە زەڕکەفتی و… زەردەپەڕیش هەموو گەردیلەیەکی دادەگیرساند… دە داهۆڵە مناڵ لە پشتی پیکەبەکە کەوتبوونە سەر یەکدی، هەزاران مەلیش ببوونە چەتری سەر سەریان، دەتوت دەیانەوێ دڵی مناڵە داهۆڵەکان بدەنەوە، بە چریکەیەکی جەرگبڕ ئاسمانیان کاس دەکرد وەک ئەوەی بیانلاوێننەوە، چەلەبی سەری لە پەنجەرەکەوە دەرهێنا و تـفی هەڵدەدا، مەل و فڕندەی دونیای بە نەفرەت دەکرد، کتوپڕ بارانی ڕیقنە دایکرد و بەر دهم و لووت و سمێڵ و چەناگە و چاوی چەلەبی کەوت، هەر زوو ژیژک ئاسا سەری بردەوە ژوورێ، لە ڕقانا و بێئاگا لە خۆی دەستی ڕاستەی بەردا و کۆڵەمستێکی خێواندە سەر و جامانەی حەمە داهۆڵ و پەڕاندی.. ئەم خەنییەوە.. بێ ئەوەی بزانێ بۆ؟!
-
خەونى جاڵجاڵۆکەکان و ژنێکى منگن
18,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
نەموێرا چیتر لەمەڕ جاڵجاڵۆکە و خووى سەیرى بچمە ناو وردەکارییەکانى ئەو زیندەوەرە سەیرە کە لە کتێبە پیرۆزەکان و ئەفسانەکاندا ناوى هاتووە، کە دیم تەواو پەست و تووڕەیە و گیانى دەلەرزێ، مات و بێدەنگ بووم، بە غەمێکەوە لە مانگ ڕامام، ئەو نیازەم فەرامۆش کرد کە لە ئێوارەوە خۆم بۆ ساز دابوو، بوو بە تەمێک و ڕەوییەوە، بێهوودە بوو ڕیش تاشین، خۆ خنکاندن لەژێر بۆندا، ئەو بۆنەى «پاکیز» خۆشى لێ دەهات، ئەو هەموو غەزەل و مەرایییەى سەر لە ئێوارە.. هەر هەمووى چیرۆکى جاڵجاڵۆکە تێکی دا…
-
زریکە
18,500 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆر نۆمایەکی شەکەت بوو، بە کاوەخۆ بە قەدپاڵی ئاسماندا دادەگەڕا و لە پەڵە هەورەکان سەرسمی دەدا. بێئەوەی سەرەنگڵ بدات، ملی دەکێشا و بە سیلەی چاو لەسەر بانیژەکە و، هەموو ئاوایی و بەرایی دەشتەکەی بەر ماڵان و گشت ڕیزە شاخەکەی دەڕوانی. تەنیا دەنگی حیلەی دڵنیایی و شادبوونی بە ژووری پڕ لە نهێنیی ئەودیو شاخەکانی نەدەبیسترا.
-
باڵندەکانی دەم با
42,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم باڵندە کوێر و سەرلێشێواوانە، ئەم ڕەسـمە کۆن و هەڵپڕووکاوانە، ئەم یادە کاڵ و بێڕەنگانە، ئەم ڕۆژە دوور و فەرامۆشکراوانە، ئەم ساتانەی دەم با و گەردەلوول چۆن کۆ دەبنەوە؟ ئەم ڕووداوە قەوماو و نەقەوماوانە چۆن یەک دەگرنەوە؟ ئەم جەستە پارچەپارچەبووانە چۆن دەبنەوە بە یەک جەستە؟ ئەم زەمەنە پرژ و بڵاوانە چۆن دێنەوە سەر هێڵێکی ڕاست؟ ئەم هەموو چیرۆکە فەرامۆشبووانە چۆن وەبیر دێنەوە و چۆن لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەنووسرێنەوە؟
-
حاجی قادری کۆیی
100,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەو باوەڕەدام تا ئێستا دیراسەیەکی ئەوتۆ لەبارەی فەلسەفە و خەبات و ژیانی حاجی قادر بڵاو نەکراوەتەوە لە قووڵی و فرەوانیدا بگا بە ڕادەی گرینگی و پێویستی مەوزووع. تا ئەوەی لە سنووری ئاسۆی ڕۆشنبیری ئێستاکەی کوردەواریش دێتە بەرچاوم هیچ عەلامەتێکی لێوە دیار نییە موژدەی دیراسەیێکی لایەق بە حاجی ڕاگەیەنێ.
بێگومان هاندەرێکی یەکجار بەهێز، کە پاڵی پێوە ناوم جورئەت بدەم بەر خۆم تا شەرمم لە حآجی بشکێنم و گوزارشتی ژیانی بگێڕمەوە، ترسی لە ناوچوونی یەکجارەکی ئەو ڕاستییانە بوو کە من لەبارەی حاجییەوە دەیزانم و دەبینم لەگەڵ ڕەوتی زەمانە یەک یەک دەکوژێنەوە و چرای تازەی دروستکراو لە شوێنیان هەڵدەکرێ.
من لەلای خۆمەوە، بە پێی توانین، چی بۆم ساغ دەبێتەوە دەربارەی حاجی و ژیان و شەخسییەت و ئەدەبی لەگەڵ بەڵگەی ماددی و زیهنی کە لە دەستمدا بێ بە تۆمارخانەی مێژووی ڕادەگەیەنم.
(بەشێک لە پێشەکی کتێبەکە)
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.