کێش | 300 g |
---|---|
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
جۆر | کتێب |
ژمارە لاپەڕە | ١٣٧ |
نووسەر | فەرهاد پیرباڵ |
بوار | ڕۆمان و چیرۆک, وێژە و ئەدەبیات |
ISBN | 978-600-7748-18-3 |
چاپەمەنی | مانگ |
پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین
11,000 تومان
- کاتێ مامۆستا فەرەیدوونم بەجێ هێشت و بەتەواوەتی لێی دوور کەوتمەوە؛ لە ناو شەمەندەفەرەکەمدا، سەرلەنوێ، دیمەنی مامۆستا فەرەیدوون دەهاتەوە پێش چاوم: شەپقەیەکی ڕەش و پاڵتۆیەکی ڕەش و پێڵاوێکی شینی پۆشیبوو؛ غەریب غەریب، خواحافیزیی له ڕۆژانی ڕابردووی خۆی دەکرد.. پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین، بەسەر ئەم شەقامه ئاوارەیەی ئەورووپاوە، دەمدیت: هەنگاوەکانی، ئاوڕیان له ڕابردوو دەدایەوە و هۆن هۆن دەگریان…
لە ئەمباردا نییە
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
تەنگانە
16,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمه، کەی و چۆن کراوتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوه؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی، بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایه، ڕەنگە ڕۆژیک لەو ڕۆژانەی کە ورمز بەسەر غوڵام سەردار، فەرماندەی لەشکری شای لە شان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت: «بە شا بڵێ، من، ورمزخانی عێلبەگی، کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییه.»
-
گرەوی بەختی هەڵاڵە
49,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەوە چارەنووسی تۆیە هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە، لە ستۆکهۆلم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ. خەنجەرێکی مشتوو کارەبا کە سەری مشتووەکەی سەرە داڵێکی ئاسنی بێ، بە دەندووک و زاری کراوە و، چاوەکانیشی دوو چاڵی رەش بن. کێ دەزانێ ئەو خەنجەرە لە کێلانی ئێستا ونبوویدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنێوە؟ …
-
کۆی چیرۆکهکان – شێرزاد حەسەن
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆری دەم کەل لە پرتەقاڵێکی گەورە دەچوو، ئەو پرتەقاڵەی مناڵە داهۆڵەکان دیویانە و تامیان نەکردووە، ئەمجارەیان تۆزەکە زەڕکەفتی و… زەردەپەڕیش هەموو گەردیلەیەکی دادەگیرساند… دە داهۆڵە مناڵ لە پشتی پیکەبەکە کەوتبوونە سەر یەکدی، هەزاران مەلیش ببوونە چەتری سەر سەریان، دەتوت دەیانەوێ دڵی مناڵە داهۆڵەکان بدەنەوە، بە چریکەیەکی جەرگبڕ ئاسمانیان کاس دەکرد وەک ئەوەی بیانلاوێننەوە، چەلەبی سەری لە پەنجەرەکەوە دەرهێنا و تـفی هەڵدەدا، مەل و فڕندەی دونیای بە نەفرەت دەکرد، کتوپڕ بارانی ڕیقنە دایکرد و بەر دهم و لووت و سمێڵ و چەناگە و چاوی چەلەبی کەوت، هەر زوو ژیژک ئاسا سەری بردەوە ژوورێ، لە ڕقانا و بێئاگا لە خۆی دەستی ڕاستەی بەردا و کۆڵەمستێکی خێواندە سەر و جامانەی حەمە داهۆڵ و پەڕاندی.. ئەم خەنییەوە.. بێ ئەوەی بزانێ بۆ؟!
-
خۆلاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان
95,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ڕەنگە بکرێت مێژووی «خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان» وەک دەسپێکی لاکردنەوە و گرنگی و بایەخدان بە بواری مێژووی ئەندێشە تەماشا بکرێت. زەکی بەگ لەم کتێبەیدا باس لە دامەزرانی یەکەم ئەنجومەنە کوردییەکانی کورد لە ئەستەمۆڵ وەک بەشێک لە مێژووی کورد دەکات (ئەمین زەکی، ١٣٩٧: ٢٤١) و ئەم کارە ـ واتە بەشداری ئەندێشە و ڕووداوی بواری ئەندێشە لە مێژووی کوردا ـ یەکەم جار زەکی بەگ ئاوڕی لێ داوەتەوە و لێرەوە جێگەی ڕامان و باسکردن و بیرکردنەوەیە.
-
گوڵی شۆڕان
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، دوای پازدە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو، سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لقوپۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە. بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕییەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی. نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازسازەوە ڕەت دەبێ.
-
مەکەنزی و کورد
12,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ناوی مەکەنزی وەک پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا بڵاو بووەوە و تا سەرەتای هەشتاکان ئەم ناوە لە ئەورووپا و بەتایبەت لە بریتانیا هاوڕێ بوو لەگەڵ چەمکی کوردناسی و توێژینەوە لە زمان و ئەدەبی کوردی.
مەکەنزی بۆ کۆمەڵانی کورد، بە تایبەت، کاتێ ناسرا کە مامۆستای نەمر تەوفیق وەهبی چووە شەڕە جەنگی و بە نووسینی وتاری «دوو تەقەلای بەسوود»، هەوڵی دا بەرپەرچی بۆچوونەکەی بداتەوە کە لەگەڵ باوەڕی باوی کورداندا یەکی نەدەگرتەوە و یەکبوونی زمانی کوردی و مادی نەدەسەلماند.
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
دیوانی نالی
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
نالی؛ ناوی خدر و كوڕی ئهحمهدی شاوهیسی ئالی بهگی مكایهلییه. ساڵی 1800 له گوندی «خاك و خۆڵ» له دهشتی شارهزوور هاتۆته دنیاوه. بۆ خوێندن زۆربهی شارهکانی وهک سنه و سابڵاخ و زهردیاوای قهرهداغ و ههڵهبجه و سلێمانی گهڕاوه و دواپلهی خوێندنی ئهو سهردهمهی بڕیوه و ئیجازهی مهلایهتی وهرگرتووه. زۆرتری دهورهی خوێندنی له خانهقای مهولانا خالیدی نهقشبهندی له سلێمانی تێپهڕ کردووه. سهرچاوهی شیعرـوتن و ئیلهاماتی، “حهبیبه” ناوێک بووه که دواتر بووهته هاوسهری ژیانی.
له ساڵی 1830 دهچێ بۆ حهج و دواتریش دهگهڕێتهوه بۆ شام. دوای ئهوهی له 1834دا شێعره بهناوبانگهکهی “شارهزوور” بۆ “سالم” دهنووسێ و وهڵامی “سالم” دهبیستێ، ڕوو دهکاته ئهستهمبووڵ. به ژیانی خهرقهپۆشییهوه ڕایئهبوێرێ تا له ساڵی 1856 ههر لهوێ کۆچی دوایی دهکات و له گۆڕستانی “ئهبا ئهیووب ئهنساری”دا دهنێژرێ.
ئەو لایهنانهی که له شێعری نالیدا بهر چاو دهکهون، ئەمانەن: دڵداری، وەسف، نزا و پاڕانەوە له خودا، بیری وڵات و… تاد.
نالی له بواری شێعری دڵداریدا زهوقێکی بێ هاوتای ههیه و به ترۆپکی ئهو چهشنه شێعره له ناو ئهدهبی کلاسیکی کوردیدا دێته ئهژمار.
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.