کێش | 150 g |
---|---|
جۆر | کتێب |
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
نووسەر | هێمن شەریفنیا |
بوار | دیوانی شیعر |
هەوشین
10,000 تومان
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
وەنەوشە – کۆمەڵی بەرهەمەکانی محەممەد سدیق مەحموودی
38,000 تومان30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
وەنەوشە بەرهەمی ساڵانی ١٣٣٥ تا ١٣٥٨ی هەتاوییە. ئەم کتێبە بەرهەمەکانی شاعیر وەکوو شیعرەکان و پەخشانەکانی دەگرێتەوە. هەر وەها قسەی شاعیران و نووسەرانی دیکەش سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتییە و فەرهەنگۆکی هۆنراوەکان و پەخشانەکان لە خۆ دەگرێت.
-
تەنگانە
16,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمه، کەی و چۆن کراوتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوه؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی، بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایه، ڕەنگە ڕۆژیک لەو ڕۆژانەی کە ورمز بەسەر غوڵام سەردار، فەرماندەی لەشکری شای لە شان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت: «بە شا بڵێ، من، ورمزخانی عێلبەگی، کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییه.»
-
پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان
35,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
…کە ئاوڕت دایەوە پێدەشتێکی پان و بەرینت بەجێدەهێشت، ڕووت وەک بەری دەست، بە ئاسمانەوەش، نزیک بەسەر سەرتەوە، قاژەقاژی دەیەها پۆلە ڕیشۆڵە کە خۆی دەدا لە هەزاران کاسیان دەکردی، هەر دەتوت بۆ مەرگ و دیلییەتی ئەو سەدەها ڕیشۆڵە بەندکراوەی ناو تۆڕەکەی سەر پشتی کەرە دێزەکەت دەیانقریشکاند، ترسایت لەوەی بە هێزی هەزارەها دەنووک و چڕنووک تۆ و دێزە و تۆڕی پڕ لە ڕیشۆڵە بە ئاسماندا هەڵفڕێنن، هێشتا گەڕەک لێتەوە زۆر دوورە، وای لەو گەڕەکە کۆن و پەڕپووتە، هەر دەڵێی کەچە جلێکە و لە هەزار لاوە پینە کراوە، لەوەدایە هەر هەموو پینەکانی لێک هەڵبوەشێن چونکێ خودا لە ئان و ساتی دروست کردنی پەلەی بووە و جەمسەری پینەکانی جوان بەسەر یەکەوە نەدووریوەتەوە، لە شارێکدا کە گوایە بەر لە هاتنی هەر هەموو پێغەمبەرەکان هەر هەبووە، نە بوومەلەرزەیەک ڕماندوویەتی، نە لافاوێک بردوویەتی، نە لەشکری تورک و عەرەب و عەجەم توانیویەتی ئەو قەڵا تۆکمە و بەرزەی بڕمێنێ، نە گڕکانێک سووتاندوویەتی و نە نەفرەتی یەکێک لەو پێغەمبەرانەش نغرۆی کردووە.
-
گوڵی شۆڕان
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، دوای پازدە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو، سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لقوپۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە. بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕییەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی. نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازسازەوە ڕەت دەبێ.
-
درایڤر و کورد
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم وتارانە، لە گۆڤاری ئەنجومەنی پادشاهی ئاسیایی و بولتەنی قوتابخانەی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقییەکانی سەر بە زانستگەی لەندن-سواس ، و گۆڤاری پێداچوونەوەی ئاسیایی وەرگیراون و ڕاستەوخۆ کراونەتە کوردی.
نووسەری وتارەکان، «گۆدفری ڕۆللیس درایڤر» (۱۹۷٥-۱۸۹۲)، مامۆستای پێشووی مێژوو لە زانستگەی «مەگدێیلن» لە شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا و پسپۆڕی پایەبەرزی زمانی عیبڕی و یاسای بابیلی بووە، زمانی عەرەبی زانیوە و لای وابووە گەلێک وشەی نەزانراوی تەوڕات، لە ڕێگەی زمانی عەرەبییەوە دەدۆزرێنەوە.
«درایڤر» هەروەها زانایەکی دەگمەنی ڕۆژئاوایە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا مێژوو و ئایینی کوردی خستووەتە بەر توێژینەوە و بە شێوازێکی بابەتیانە لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، مێژوویی گەلی کوردی کۆلیوەتەوە. وەک ئەفسەرێکی سوپای بریتانیش پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی «انتداب»ی عێراقیدا هەبووە.
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
دیوانی نالی
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
نالی؛ ناوی خدر و كوڕی ئهحمهدی شاوهیسی ئالی بهگی مكایهلییه. ساڵی 1800 له گوندی «خاك و خۆڵ» له دهشتی شارهزوور هاتۆته دنیاوه. بۆ خوێندن زۆربهی شارهکانی وهک سنه و سابڵاخ و زهردیاوای قهرهداغ و ههڵهبجه و سلێمانی گهڕاوه و دواپلهی خوێندنی ئهو سهردهمهی بڕیوه و ئیجازهی مهلایهتی وهرگرتووه. زۆرتری دهورهی خوێندنی له خانهقای مهولانا خالیدی نهقشبهندی له سلێمانی تێپهڕ کردووه. سهرچاوهی شیعرـوتن و ئیلهاماتی، “حهبیبه” ناوێک بووه که دواتر بووهته هاوسهری ژیانی.
له ساڵی 1830 دهچێ بۆ حهج و دواتریش دهگهڕێتهوه بۆ شام. دوای ئهوهی له 1834دا شێعره بهناوبانگهکهی “شارهزوور” بۆ “سالم” دهنووسێ و وهڵامی “سالم” دهبیستێ، ڕوو دهکاته ئهستهمبووڵ. به ژیانی خهرقهپۆشییهوه ڕایئهبوێرێ تا له ساڵی 1856 ههر لهوێ کۆچی دوایی دهکات و له گۆڕستانی “ئهبا ئهیووب ئهنساری”دا دهنێژرێ.
ئەو لایهنانهی که له شێعری نالیدا بهر چاو دهکهون، ئەمانەن: دڵداری، وەسف، نزا و پاڕانەوە له خودا، بیری وڵات و… تاد.
نالی له بواری شێعری دڵداریدا زهوقێکی بێ هاوتای ههیه و به ترۆپکی ئهو چهشنه شێعره له ناو ئهدهبی کلاسیکی کوردیدا دێته ئهژمار. -
دواشهوی دابهزینی عیسا
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لە ڕاھی ئەو ئاسمانەی خۆشت دەوێت پێ مەخەرە سەر پلەی یەکەمی پەیژەکەت.. تۆ بۆ ئەوە نەھاتبوویت… نا… عیسای برام… نا… نە بگری و نە ئاوڕی ماڵئاوایی بدەوە… دەزانم چەندە نائومێد و دۆڕاو و تووڕەی لە دونیا و بنیادەمەکانی، گەر نیازتە لەم تۆفانەدا تەنیا بەجێمان بێڵیت؟ ئەوەیان لە خوڵقی پێغەمبەرانەت ناوەشێتەوە… تێ دەگەم… رازی دڵت دەخوێنمەوە کە پەلەتە تا کازیوەی نەداوە سەرکەویت و بەڵکو تکامان بۆ بکەیت تۆفانەکە بخەوێنیت و نغرۆ نەبین… نا… دیارە گوێم لێ ناگریت و نیازێکی دیکەت لە دڵدایە کە ھەر خۆت و ئاسمان دەیزانن… وەک پڵنگێکی بریندار بەسەر پەیژەکەدا پلەکان دەبڕیت… تا تەواو لە چاوانم ون نەبوویت.. بەرلەوەی بگەم بە شوێنی بەتاڵ دەنێو تابلۆکەدا و خاڵی لە تۆ، بە خۆم و خاچەوە، ناچارم لە خەو بێدارت بکەمەوە چونکە ھەرگیز ڕەوا نییە لێرەدا کۆتایی بێت، کۆتاییەک کە من دەزانم شایەستەم.. بەرگەی دەگرم.. بەڵام کەس ئەم تابلۆیە ھەڵناواسێت و سەیری ناکات..
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.