کێش | 150 g |
---|---|
جۆر | کتێب |
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
نووسەر | هەستیار ڕۆستەمی |
بوار | دیوانی شیعر |
چاپەمەنی | گوتار |
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
زریکە
18,500 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆر نۆمایەکی شەکەت بوو، بە کاوەخۆ بە قەدپاڵی ئاسماندا دادەگەڕا و لە پەڵە هەورەکان سەرسمی دەدا. بێئەوەی سەرەنگڵ بدات، ملی دەکێشا و بە سیلەی چاو لەسەر بانیژەکە و، هەموو ئاوایی و بەرایی دەشتەکەی بەر ماڵان و گشت ڕیزە شاخەکەی دەڕوانی. تەنیا دەنگی حیلەی دڵنیایی و شادبوونی بە ژووری پڕ لە نهێنیی ئەودیو شاخەکانی نەدەبیسترا.
-
دیوانی مەحوی
60,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
مەحوی؛ ناوی مەلا محەمەد و کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە. ساڵی ١٨٣٦ لە شاری سلێمانی له دایک بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغ. پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئەوسا چووە بۆ بەغدا و ئیجازەی مەلایەتی لەوێ لە لای موفتی زەهاوی وەرگرتووە. ساڵی ١٨٦٢ گەڕاوەتەوە سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. ساڵی ١٨٦٨ بە هۆی کۆچی دوایی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووتەوە بە مەلا. ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج و لەوێوە چوووە بۆ ئەستەمبووڵ و لە ڕێگای پیاوماقووڵانی کوردەوە چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ دەگرێ و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە «خانەقای مەحوی» بەناوبانگە. مەعاشێکیشی بە ناوی خزمەت کردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە تەشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا هەر خەریکی دەرس وتنەوە بووە و لە یەکێ لە ژوورەکانی خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە. زۆربەی شێعرەکانی حەزرەتی مەحوی ئاوێتەی عیرفان و فەلسەفەن و گەلێک وێنا و خەیاڵی ورد و ناسکیان تێدا بەکار هاتووە و زیاتر لە دوو قاڵبی غەزەل و قەسیدەدا هۆنراونەتەوە.
-
شانامهی کوردی ـ بهرگی یهکهم: ڕووسهم و زووراو
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
شانامەی کوردی یەکێکە لە چیرۆکە حەماسییەکانی زمان و ئهدهبیاتی کوردی و بە پێی لێکۆڵینەوەی بێھرووز چەمەنئارا ئەو چیرۆکە حەماسییە پێکھاتەیەکی سەربەخۆی ھەیە و لە بنەڕەتدا پێوەندی نییە بە شانامەی فارسییەوە. ئەم ساغکردنەوەیە نامەی دکتۆرای بەڕێز چەمەنئارایە و بڕیارە وەک یەکێک لە وانەکانی خوێندکارانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سنە بخوێندرێت.
ھەروەھا ئەم کتێبە بەرگی یەکەمی شانامەی کوردییە و کاک بێھرووز بڕیارە لە داھاتوودا بەرگەکانی دیکەی ئەم چیرۆکە ئامادە و پێشکەشی خوێندکاران و توێژەرانی تامەزرۆی ئەدەبیاتی کۆنی کوردی بکات. -
تەمی سەر خەرەند
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەو هەموو شارانەی پڕن له دز و چەتە و پیاوکوژ و جوامێر، ئەو هەموو عاشقانەی دەمرن و ناگەن بە وەسڵی یار… ئەو ئەژدیهایانەی بەری ڕووباریان دەگرت و… ئەو هەموو سیمرخەی بەسەر شاراندا دەیان گەڕاندم… ئەو هەموو ساڵ و ڕۆژ و مانگانه… ئەو هەموو کەلاوە و کۆشکانه… من دەمزانی سینەی نەنکم گەلێ لەوە تەنگتره جێی ئەو هەموو مەملەکەتانەی تیا ببێتەوە… هەر بۆیه ئەوەنده گران بەسەر سەرمەوەیه… وەها گەمارۆی باڵا ساوا و کوڵەکەمی دا که ئیدی تەواو… من هیچم نەدەدی… هیچم نەدەبیست… هاژەهاژی چەمەکەی ناو خەرەندیش له هەردوو گوێمدا دەمرد و… دەخنکا… خۆیشم بەدهم قوڵپی هەنسکەوە هەناسه بە هەناسه… دەخنکام و… لە ناو تەمدا بزر دەبووم…!
-
مینۆرسکی و کورد
36,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
سەبارەت بە مینۆرسکی گەلێک بابەت نووسراوە و من هیچی ترم نییە لێیان زیاد بکەم، تەنیا ئەوە نەبێ مینۆرسکی لەچاو ڕۆژهەڵاتناس و کوردناسە ئەورووپییەکانی تر خزمەتێکی بەرچاوی بە مێژووی گەلەکەمان کردووە…
وتارەکانی مینۆرسکی نموونەیەکی سەرکەوتوو لە توێژینەوەی قووڵ و پسپۆڕانەن. وەک لە دەقی وتارەکاندا دەبیندرێ هەندێ جار نووسەر بۆ دەرخستنی ڕاستییەک ئەوەندەی مووقەڵێشی کردووە و بە شێوەیەک لە بابەتەکە ورد بووەتەوە خوێنەر سەرسام دەمێنێ. بە بڕوای من ئەمڕۆ تەنانەت لە ئەورووپاش کەسانی وەک مینۆرسکی کەمن. ناوبراو وتارەکانی بە زمانی ئینگلیزی نووسیون بەڵام لە سەدان سەرچاوەی یۆنانی، لاتین، فەڕەنسی، ئاڵمانی، ڕووسی، تورکی، مغولی و فارسیش کەڵکی وەرگرتوون…
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
کۆی چیرۆکهکان – شێرزاد حەسەن
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆری دەم کەل لە پرتەقاڵێکی گەورە دەچوو، ئەو پرتەقاڵەی مناڵە داهۆڵەکان دیویانە و تامیان نەکردووە، ئەمجارەیان تۆزەکە زەڕکەفتی و… زەردەپەڕیش هەموو گەردیلەیەکی دادەگیرساند… دە داهۆڵە مناڵ لە پشتی پیکەبەکە کەوتبوونە سەر یەکدی، هەزاران مەلیش ببوونە چەتری سەر سەریان، دەتوت دەیانەوێ دڵی مناڵە داهۆڵەکان بدەنەوە، بە چریکەیەکی جەرگبڕ ئاسمانیان کاس دەکرد وەک ئەوەی بیانلاوێننەوە، چەلەبی سەری لە پەنجەرەکەوە دەرهێنا و تـفی هەڵدەدا، مەل و فڕندەی دونیای بە نەفرەت دەکرد، کتوپڕ بارانی ڕیقنە دایکرد و بەر دهم و لووت و سمێڵ و چەناگە و چاوی چەلەبی کەوت، هەر زوو ژیژک ئاسا سەری بردەوە ژوورێ، لە ڕقانا و بێئاگا لە خۆی دەستی ڕاستەی بەردا و کۆڵەمستێکی خێواندە سەر و جامانەی حەمە داهۆڵ و پەڕاندی.. ئەم خەنییەوە.. بێ ئەوەی بزانێ بۆ؟!
-
ئەو باڵندە بریندارە کە منم
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
کاوە ئیتر شێعری نەئەخوێندەوە، بەدی ئەوت و بەدی ئەکرد و من هەروا داماو و دەستەوەستان لەو بەدکارییەم ئەڕوانی و لە خۆما کۆ ئەبوومەوە، گرمۆڵە و بچووک، ئەوەندە بچووک نەئەبوومەوە نەبیندرێم. کاوە ئەیبینیم و قاقا پێم پێئەکەنی و چاوە حیزەکانی پڕ ئەبوون لە ئاو. تف و لیک بە لچیدا شۆڕ ئەبووەوە و دەزوولەی ئەبەست و من نەمئەناسییەوە. ئەو پیاوە زەبەلاح و ناحەزەم نەئەناسییەوە کە خۆی بەسەر کورسیەکەدا پان کردبووەوەو ژنی، تەنانەت لە قاپێکی ڕەشی سی لە چل سانتیمەتریشدا بە ڕووتی نەبێ نەیئەدی…
-
مێژووی کورد لە سەدەی شازدەهەمدا
33,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
«شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی، وەک سەرچاوەیەکی مێژووی کورد نوسخەی لە زۆر کون و کەلێنی دنیادا هەیە، بەڵام ئەو نوسخەیەی شەرەفخان بە دەستی خۆی نووسیوییە لە ئینگیلتەرە، لە کتێبخانە بەناوبانگەکەی بۆدلیاندا پارێزراوە (۱۲۹). ئەم کتێبە کە شەرەفخان بە زمانی فارسیی نووسیوە لەم دواییانەدا وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمانی بێگانە.
ئیدی بەم ڕەنگە، هەروەک لە سەرەوە گوتمان، بە پشتوانیی «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی وەک لە سەرچاوەیەکی لەمێژینە کەڵک وەرگرتن، نووسینی کتێبێکی نوێ دەربارەی مێژووی کورد لە سەدەی ١٦هەمدا بوو بە کارێکی ناچاری و لە خۆلێ هەڵبواردن بەدەر بوو. بێگومان ئەم کتێبە مێژووی تەواوی کورد نانوێنێ، چونکە بۆ بەداوێنتر لە مێژووی کورد لە سەدەکانی ناویندا کۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئەم مێژووە کاری زانستانەی گەورەتر و بەپشووتری دەوێ.
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.