کێش | 150 g |
---|---|
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
جۆر | کتێب |
ژمارە لاپەڕە | ٨١ |
نووسەر | عەلی حەسەنیانی (هاوار) |
بوار | ڕەخنە |
ISBN | 978-600-7748-90-9 |
چاپەمەنی | مانگ |
شاری وێران
14,000 تومان
عەلی حەسەنیانی ساڵی ١٣١٨ (١٩٣٩) لە بنەماڵەیەکی مەھابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی ھەمەدان، مەھاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی «یاسا و زانستە سیاسییەکان» درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە ھۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر ھاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەھاباد. ساڵی ١٣٦٨ ڕێگای ھەندەران دەگرێتە بەر و دەچێتە وڵاتی فەنلاند و پاشان لە دانمارک دەگیرسێتەوە. سەرەنجام لە بەھاری ساڵی ١٣٧١ی ھەتاوی لەو وڵاتە بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە شاری کۆپێنھاگ بە خاک دەسپێردرێت.
2 لە ئەمباردایە
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
دیوانی حاجی قادری کۆیی
33,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
حاجی قادری کۆیی لە ساڵی 1816 لە کۆیە لە دایک بووە. لە مزگەوتی موفتی کۆیە دەستی كردووه به خوێندن. هەر لە منداڵییەوە دایک و باوکی نەماون و مەلای ئەحمەدی خاڵۆزای بەخێوی کردووە. حاجی قادر حەجی نەکردووە، وشەی حاجی بە مانای ئەوەیە کە لە مانگی حاجیان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵییەوە حاجی قادریان پێ گوتووە. بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕێی سەردەشت و سابڵاغ و شنۆ دەگرێتە بەر. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ و دواتر دەگەڕێتەوە کۆیە. پاش ماوەیەک ژیان بەسەر بردن لە زێدی خۆی، هەست بە کەمتەرخەمی خەڵکی نیسبەت بە خەمخۆرانی وڵاتەکەی دەکات و کۆیە بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە ئیستانبووڵ دەکات. لەوێ لەگەڵ بنەماڵەی بەدرخانییەکان ئاشنا دەبێت و دەبێتە مامۆستای تایبەتی منداڵانی ئەم بنەماڵەیە. هەروەها لەگەڵ کەیفی جوانڕۆیی دەبنە هاوڕێ و لە پاش مەرگی کەیفی، بە قەسیدەیەک دەیلاوێنێتەوە. حاجی بەر لە چوونی بۆ غوربەت، شێعری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی دانەناوە و زۆربەی شێعرەکانی تا ئەودەمە، دڵداری بوون. تا کۆتایی ژیانی ژنی نەهێناوە و بێ ماڵ و منداڵ ماوەتەوە. لە ساڵی ١٨٩٧ پاش ٧٣ ساڵ تەمەن، لە شاری ئەستەنبووڵ کۆچی دوایی دەکات و لە بەری «ئوسکودار» لە گۆڕستانی «قەرهج ئەحمەد»، ئەسپەردەی خاک دەکرێت.
-
گوڵی شۆڕان
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، دوای پازدە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو، سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لقوپۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە. بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕییەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی. نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازسازەوە ڕەت دەبێ.
-
مێژووی کورد لە سەدەی شازدەهەمدا
33,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
«شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی، وەک سەرچاوەیەکی مێژووی کورد نوسخەی لە زۆر کون و کەلێنی دنیادا هەیە، بەڵام ئەو نوسخەیەی شەرەفخان بە دەستی خۆی نووسیوییە لە ئینگیلتەرە، لە کتێبخانە بەناوبانگەکەی بۆدلیاندا پارێزراوە (۱۲۹). ئەم کتێبە کە شەرەفخان بە زمانی فارسیی نووسیوە لەم دواییانەدا وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمانی بێگانە.
ئیدی بەم ڕەنگە، هەروەک لە سەرەوە گوتمان، بە پشتوانیی «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی وەک لە سەرچاوەیەکی لەمێژینە کەڵک وەرگرتن، نووسینی کتێبێکی نوێ دەربارەی مێژووی کورد لە سەدەی ١٦هەمدا بوو بە کارێکی ناچاری و لە خۆلێ هەڵبواردن بەدەر بوو. بێگومان ئەم کتێبە مێژووی تەواوی کورد نانوێنێ، چونکە بۆ بەداوێنتر لە مێژووی کورد لە سەدەکانی ناویندا کۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئەم مێژووە کاری زانستانەی گەورەتر و بەپشووتری دەوێ. -
خۆلاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان
95,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ڕەنگە بکرێت مێژووی «خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان» وەک دەسپێکی لاکردنەوە و گرنگی و بایەخدان بە بواری مێژووی ئەندێشە تەماشا بکرێت. زەکی بەگ لەم کتێبەیدا باس لە دامەزرانی یەکەم ئەنجومەنە کوردییەکانی کورد لە ئەستەمۆڵ وەک بەشێک لە مێژووی کورد دەکات (ئەمین زەکی، ١٣٩٧: ٢٤١) و ئەم کارە ـ واتە بەشداری ئەندێشە و ڕووداوی بواری ئەندێشە لە مێژووی کوردا ـ یەکەم جار زەکی بەگ ئاوڕی لێ داوەتەوە و لێرەوە جێگەی ڕامان و باسکردن و بیرکردنەوەیە.
-
حهسار و سهگهکانی باوکم
11,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
«ههركێ ئهم حهسارهی به دڵ نییه، با بڕوات.. من چاك دهزانم له دهرهوهی ئێره چییان لێ دێت.. حیكمهتی من نهبووایه ئهم حهساره وێران دهبوو.. خشت به خشتی جێدهستی منی پێوه دیاره، بهم پشتانه كاریته و شهقڵهكانیم هێناوه، ئهوهنده پێوهی هیلاك بووم، ههقی ئهوهم ههیه ئهوهی زمان ههڵبێنێتهوه، له ڕهگهوه زمانی ببڕم.. خهیاڵی خۆتان خراپ مهكهن.. له دهرهوهی ئهم حهسارهی من و دوور له چاوهكانی من كهستان ناژین، ئهگهر ئهوانه به ههق كوڕ و كچی منن، با خزمهتی حهسارهكه بكهن، ههر یهكه و ئیشی خۆی جوان ڕاپهڕێنێت، ئهو كوڕهشی كه له من ههڵدهگهڕێتهوه، موستهههقی سهربڕین و خهساندنه…
-
حاجی قادری کۆیی
100,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەو باوەڕەدام تا ئێستا دیراسەیەکی ئەوتۆ لەبارەی فەلسەفە و خەبات و ژیانی حاجی قادر بڵاو نەکراوەتەوە لە قووڵی و فرەوانیدا بگا بە ڕادەی گرینگی و پێویستی مەوزووع. تا ئەوەی لە سنووری ئاسۆی ڕۆشنبیری ئێستاکەی کوردەواریش دێتە بەرچاوم هیچ عەلامەتێکی لێوە دیار نییە موژدەی دیراسەیێکی لایەق بە حاجی ڕاگەیەنێ.
بێگومان هاندەرێکی یەکجار بەهێز، کە پاڵی پێوە ناوم جورئەت بدەم بەر خۆم تا شەرمم لە حآجی بشکێنم و گوزارشتی ژیانی بگێڕمەوە، ترسی لە ناوچوونی یەکجارەکی ئەو ڕاستییانە بوو کە من لەبارەی حاجییەوە دەیزانم و دەبینم لەگەڵ ڕەوتی زەمانە یەک یەک دەکوژێنەوە و چرای تازەی دروستکراو لە شوێنیان هەڵدەکرێ.
من لەلای خۆمەوە، بە پێی توانین، چی بۆم ساغ دەبێتەوە دەربارەی حاجی و ژیان و شەخسییەت و ئەدەبی لەگەڵ بەڵگەی ماددی و زیهنی کە لە دەستمدا بێ بە تۆمارخانەی مێژووی ڕادەگەیەنم.
(بەشێک لە پێشەکی کتێبەکە) -
زریکە
18,500 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆر نۆمایەکی شەکەت بوو، بە کاوەخۆ بە قەدپاڵی ئاسماندا دادەگەڕا و لە پەڵە هەورەکان سەرسمی دەدا. بێئەوەی سەرەنگڵ بدات، ملی دەکێشا و بە سیلەی چاو لەسەر بانیژەکە و، هەموو ئاوایی و بەرایی دەشتەکەی بەر ماڵان و گشت ڕیزە شاخەکەی دەڕوانی. تەنیا دەنگی حیلەی دڵنیایی و شادبوونی بە ژووری پڕ لە نهێنیی ئەودیو شاخەکانی نەدەبیسترا.
-
باڵندەکانی دەم با
42,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم باڵندە کوێر و سەرلێشێواوانە، ئەم ڕەسـمە کۆن و هەڵپڕووکاوانە، ئەم یادە کاڵ و بێڕەنگانە، ئەم ڕۆژە دوور و فەرامۆشکراوانە، ئەم ساتانەی دەم با و گەردەلوول چۆن کۆ دەبنەوە؟ ئەم ڕووداوە قەوماو و نەقەوماوانە چۆن یەک دەگرنەوە؟ ئەم جەستە پارچەپارچەبووانە چۆن دەبنەوە بە یەک جەستە؟ ئەم زەمەنە پرژ و بڵاوانە چۆن دێنەوە سەر هێڵێکی ڕاست؟ ئەم هەموو چیرۆکە فەرامۆشبووانە چۆن وەبیر دێنەوە و چۆن لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەنووسرێنەوە؟
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.