کێش | 400 g |
---|---|
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
جۆر | کتێب |
ژمارە لاپەڕە | ٢٣٧ |
نووسەر | موفتی پێنجوێنی |
بوار | دیوانی شیعر, وێژە و ئەدەبیات |
ISBN | 978-600-8912-24-8 |
چاپەمەنی | مانگ |
دیوانی موفتی پێنجوێنی
40,000 تومان
موفتی پێنجوێنی نازناوی «مهلا عهبدوڵڵای تووتنچی»یه که له ساڵی ١٨٨١ له پێنجوێن لە دایك بووه. بە هۆی شێعرە نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە زیاتر ناسراوە. یهكێكه لهو كهسایهتیانهیه که خهڵكی بۆ ناردنی منداڵەکانیان به تایبهتی كچان، بۆ فێرگه هان داوه. فێرگە، مافی ژن، بژیو پهیدا کردن بە ڕەنجی شان، گرینگی زانست و پیشهسازی، دەمامک داماڵین لە ڕوخساری ڕیاکاران، پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئاکاری دزێوی شێخ و مەلا و حاجییەکانی ئەو سهردهم، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گەلێک چەمک و باوەڕی خورافی ئایینی و هەروەها پەرەپێدانی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی و خەڵك و خوداویستی ڕاستهقینه، سەرناوی ئەو بابەتانەن کە موفتی لەسەریان وهستاوهتهوه. بۆ ورووژاندنی ئەم بابهتانەش زیاتر لە سێ قاڵبی غەزەل و مەسنەوی و چوارینه کەڵکی وەرگرتووە. زمانی شێعرەکانی سادە و خۆش و خۆماڵین بە چەشنێک کە خەڵکی ئاسایی بە ئاسانی لێی تێدەگەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ڕێباز و هەڵوێستی ڕووناکبیرانەی موفتی لەمەڕ کۆمەڵگاوە.
ئەم مامۆستا گەورە و پایەبەرزەی ڕێگای مرۆڤدۆستی و ڕۆشنگەری لە ١٥ حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە پێنجوێن کۆچی دوایی دەکات و هەر لەو شارە لە گۆڕستانی حاجی شێخ بە خاک دەسپێردرێت.
2 لە ئەمباردایە
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
خەونى جاڵجاڵۆکەکان و ژنێکى منگن
18,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
نەموێرا چیتر لەمەڕ جاڵجاڵۆکە و خووى سەیرى بچمە ناو وردەکارییەکانى ئەو زیندەوەرە سەیرە کە لە کتێبە پیرۆزەکان و ئەفسانەکاندا ناوى هاتووە، کە دیم تەواو پەست و تووڕەیە و گیانى دەلەرزێ، مات و بێدەنگ بووم، بە غەمێکەوە لە مانگ ڕامام، ئەو نیازەم فەرامۆش کرد کە لە ئێوارەوە خۆم بۆ ساز دابوو، بوو بە تەمێک و ڕەوییەوە، بێهوودە بوو ڕیش تاشین، خۆ خنکاندن لەژێر بۆندا، ئەو بۆنەى «پاکیز» خۆشى لێ دەهات، ئەو هەموو غەزەل و مەرایییەى سەر لە ئێوارە.. هەر هەمووى چیرۆکى جاڵجاڵۆکە تێکی دا…
-
درایڤر و کورد
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم وتارانە، لە گۆڤاری ئەنجومەنی پادشاهی ئاسیایی و بولتەنی قوتابخانەی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقییەکانی سەر بە زانستگەی لەندن-سواس ، و گۆڤاری پێداچوونەوەی ئاسیایی وەرگیراون و ڕاستەوخۆ کراونەتە کوردی.
نووسەری وتارەکان، «گۆدفری ڕۆللیس درایڤر» (۱۹۷٥-۱۸۹۲)، مامۆستای پێشووی مێژوو لە زانستگەی «مەگدێیلن» لە شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا و پسپۆڕی پایەبەرزی زمانی عیبڕی و یاسای بابیلی بووە، زمانی عەرەبی زانیوە و لای وابووە گەلێک وشەی نەزانراوی تەوڕات، لە ڕێگەی زمانی عەرەبییەوە دەدۆزرێنەوە.
«درایڤر» هەروەها زانایەکی دەگمەنی ڕۆژئاوایە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا مێژوو و ئایینی کوردی خستووەتە بەر توێژینەوە و بە شێوازێکی بابەتیانە لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، مێژوویی گەلی کوردی کۆلیوەتەوە. وەک ئەفسەرێکی سوپای بریتانیش پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی «انتداب»ی عێراقیدا هەبووە.
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
دیوانی مەحوی
60,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
مەحوی؛ ناوی مەلا محەمەد و کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە. ساڵی ١٨٣٦ لە شاری سلێمانی له دایک بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغ. پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئەوسا چووە بۆ بەغدا و ئیجازەی مەلایەتی لەوێ لە لای موفتی زەهاوی وەرگرتووە. ساڵی ١٨٦٢ گەڕاوەتەوە سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. ساڵی ١٨٦٨ بە هۆی کۆچی دوایی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووتەوە بە مەلا. ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج و لەوێوە چوووە بۆ ئەستەمبووڵ و لە ڕێگای پیاوماقووڵانی کوردەوە چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ دەگرێ و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە «خانەقای مەحوی» بەناوبانگە. مەعاشێکیشی بە ناوی خزمەت کردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە تەشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا هەر خەریکی دەرس وتنەوە بووە و لە یەکێ لە ژوورەکانی خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە. زۆربەی شێعرەکانی حەزرەتی مەحوی ئاوێتەی عیرفان و فەلسەفەن و گەلێک وێنا و خەیاڵی ورد و ناسکیان تێدا بەکار هاتووە و زیاتر لە دوو قاڵبی غەزەل و قەسیدەدا هۆنراونەتەوە.
-
خۆلاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان
95,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ڕەنگە بکرێت مێژووی «خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان» وەک دەسپێکی لاکردنەوە و گرنگی و بایەخدان بە بواری مێژووی ئەندێشە تەماشا بکرێت. زەکی بەگ لەم کتێبەیدا باس لە دامەزرانی یەکەم ئەنجومەنە کوردییەکانی کورد لە ئەستەمۆڵ وەک بەشێک لە مێژووی کورد دەکات (ئەمین زەکی، ١٣٩٧: ٢٤١) و ئەم کارە ـ واتە بەشداری ئەندێشە و ڕووداوی بواری ئەندێشە لە مێژووی کوردا ـ یەکەم جار زەکی بەگ ئاوڕی لێ داوەتەوە و لێرەوە جێگەی ڕامان و باسکردن و بیرکردنەوەیە.
-
پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان
35,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
…کە ئاوڕت دایەوە پێدەشتێکی پان و بەرینت بەجێدەهێشت، ڕووت وەک بەری دەست، بە ئاسمانەوەش، نزیک بەسەر سەرتەوە، قاژەقاژی دەیەها پۆلە ڕیشۆڵە کە خۆی دەدا لە هەزاران کاسیان دەکردی، هەر دەتوت بۆ مەرگ و دیلییەتی ئەو سەدەها ڕیشۆڵە بەندکراوەی ناو تۆڕەکەی سەر پشتی کەرە دێزەکەت دەیانقریشکاند، ترسایت لەوەی بە هێزی هەزارەها دەنووک و چڕنووک تۆ و دێزە و تۆڕی پڕ لە ڕیشۆڵە بە ئاسماندا هەڵفڕێنن، هێشتا گەڕەک لێتەوە زۆر دوورە، وای لەو گەڕەکە کۆن و پەڕپووتە، هەر دەڵێی کەچە جلێکە و لە هەزار لاوە پینە کراوە، لەوەدایە هەر هەموو پینەکانی لێک هەڵبوەشێن چونکێ خودا لە ئان و ساتی دروست کردنی پەلەی بووە و جەمسەری پینەکانی جوان بەسەر یەکەوە نەدووریوەتەوە، لە شارێکدا کە گوایە بەر لە هاتنی هەر هەموو پێغەمبەرەکان هەر هەبووە، نە بوومەلەرزەیەک ڕماندوویەتی، نە لافاوێک بردوویەتی، نە لەشکری تورک و عەرەب و عەجەم توانیویەتی ئەو قەڵا تۆکمە و بەرزەی بڕمێنێ، نە گڕکانێک سووتاندوویەتی و نە نەفرەتی یەکێک لەو پێغەمبەرانەش نغرۆی کردووە.
-
ئەو باڵندە بریندارە کە منم
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
کاوە ئیتر شێعری نەئەخوێندەوە، بەدی ئەوت و بەدی ئەکرد و من هەروا داماو و دەستەوەستان لەو بەدکارییەم ئەڕوانی و لە خۆما کۆ ئەبوومەوە، گرمۆڵە و بچووک، ئەوەندە بچووک نەئەبوومەوە نەبیندرێم. کاوە ئەیبینیم و قاقا پێم پێئەکەنی و چاوە حیزەکانی پڕ ئەبوون لە ئاو. تف و لیک بە لچیدا شۆڕ ئەبووەوە و دەزوولەی ئەبەست و من نەمئەناسییەوە. ئەو پیاوە زەبەلاح و ناحەزەم نەئەناسییەوە کە خۆی بەسەر کورسیەکەدا پان کردبووەوەو ژنی، تەنانەت لە قاپێکی ڕەشی سی لە چل سانتیمەتریشدا بە ڕووتی نەبێ نەیئەدی…
-
گوڵی شۆڕان
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، دوای پازدە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو، سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لقوپۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە. بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕییەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی. نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازسازەوە ڕەت دەبێ.
-
مێژووی کورد لە سەدەی شازدەهەمدا
33,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
«شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی، وەک سەرچاوەیەکی مێژووی کورد نوسخەی لە زۆر کون و کەلێنی دنیادا هەیە، بەڵام ئەو نوسخەیەی شەرەفخان بە دەستی خۆی نووسیوییە لە ئینگیلتەرە، لە کتێبخانە بەناوبانگەکەی بۆدلیاندا پارێزراوە (۱۲۹). ئەم کتێبە کە شەرەفخان بە زمانی فارسیی نووسیوە لەم دواییانەدا وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمانی بێگانە.
ئیدی بەم ڕەنگە، هەروەک لە سەرەوە گوتمان، بە پشتوانیی «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی وەک لە سەرچاوەیەکی لەمێژینە کەڵک وەرگرتن، نووسینی کتێبێکی نوێ دەربارەی مێژووی کورد لە سەدەی ١٦هەمدا بوو بە کارێکی ناچاری و لە خۆلێ هەڵبواردن بەدەر بوو. بێگومان ئەم کتێبە مێژووی تەواوی کورد نانوێنێ، چونکە بۆ بەداوێنتر لە مێژووی کورد لە سەدەکانی ناویندا کۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئەم مێژووە کاری زانستانەی گەورەتر و بەپشووتری دەوێ. -
حاجی قادری کۆیی
100,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەو باوەڕەدام تا ئێستا دیراسەیەکی ئەوتۆ لەبارەی فەلسەفە و خەبات و ژیانی حاجی قادر بڵاو نەکراوەتەوە لە قووڵی و فرەوانیدا بگا بە ڕادەی گرینگی و پێویستی مەوزووع. تا ئەوەی لە سنووری ئاسۆی ڕۆشنبیری ئێستاکەی کوردەواریش دێتە بەرچاوم هیچ عەلامەتێکی لێوە دیار نییە موژدەی دیراسەیێکی لایەق بە حاجی ڕاگەیەنێ.
بێگومان هاندەرێکی یەکجار بەهێز، کە پاڵی پێوە ناوم جورئەت بدەم بەر خۆم تا شەرمم لە حآجی بشکێنم و گوزارشتی ژیانی بگێڕمەوە، ترسی لە ناوچوونی یەکجارەکی ئەو ڕاستییانە بوو کە من لەبارەی حاجییەوە دەیزانم و دەبینم لەگەڵ ڕەوتی زەمانە یەک یەک دەکوژێنەوە و چرای تازەی دروستکراو لە شوێنیان هەڵدەکرێ.
من لەلای خۆمەوە، بە پێی توانین، چی بۆم ساغ دەبێتەوە دەربارەی حاجی و ژیان و شەخسییەت و ئەدەبی لەگەڵ بەڵگەی ماددی و زیهنی کە لە دەستمدا بێ بە تۆمارخانەی مێژووی ڕادەگەیەنم.
(بەشێک لە پێشەکی کتێبەکە)
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.