کێش | 1100 g |
---|---|
جۆری بڵاوکراوە | چاپکراو |
جۆر | کتێب |
ژمارە لاپەڕە | ٥٧٣ |
نووسەر | ئەمین زەکی بەگ |
بوار | مێژوو |
ISBN | 978-600-8912-48-4 |
چاپەمەنی | مانگ |
خۆلاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان
95,000 تومان
ڕەنگە بکرێت مێژووی «خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان» وەک دەسپێکی لاکردنەوە و گرنگی و بایەخدان بە بواری مێژووی ئەندێشە تەماشا بکرێت. زەکی بەگ لەم کتێبەیدا باس لە دامەزرانی یەکەم ئەنجومەنە کوردییەکانی کورد لە ئەستەمۆڵ وەک بەشێک لە مێژووی کورد دەکات (ئەمین زەکی، ١٣٩٧: ٢٤١) و ئەم کارە ـ واتە بەشداری ئەندێشە و ڕووداوی بواری ئەندێشە لە مێژووی کوردا ـ یەکەم جار زەکی بەگ ئاوڕی لێ داوەتەوە و لێرەوە جێگەی ڕامان و باسکردن و بیرکردنەوەیە.
2 لە ئەمباردایە
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کوردناسی
29,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ڕەنگە یەکێک لەو ڕۆژهەڵاتناسانەی کە لە هەموو ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانیناسەکانی دیکە، زیاتر بەشداری لە نووسینەوەی مێژووی کورد کردبێ، ڤلادیمێر مینۆرسکی بێ. پیاوی سیاسیی دوایەمین قۆناغی ئیمپراتۆریای ڕووسیا، ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانیناسی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، مینۆرسکی، بەشدارییەکی زۆری لە لێکۆڵینەوەی کوردناسیدا کردووە. شوێنی مینۆرسکی لە نووسینەوەی مێژووی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، مێژووی ئایینزا کوردییەکان زۆر دیار و بەرچاوە. هەر لە ڕاستیدا زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین مینۆرسکی یەکەمین ڕۆژهەڵاتناسی ئەورووپییە کە “بە شێوەیێکی زانستییانە” لێکۆڵینەوەی کوردناسی لە ئەورووپا برەو پێ دابێ.
-
تەنگانە
16,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمه، کەی و چۆن کراوتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوه؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی، بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایه، ڕەنگە ڕۆژیک لەو ڕۆژانەی کە ورمز بەسەر غوڵام سەردار، فەرماندەی لەشکری شای لە شان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت: «بە شا بڵێ، من، ورمزخانی عێلبەگی، کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییه.»
-
مینۆرسکی و کورد
36,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
سەبارەت بە مینۆرسکی گەلێک بابەت نووسراوە و من هیچی ترم نییە لێیان زیاد بکەم، تەنیا ئەوە نەبێ مینۆرسکی لەچاو ڕۆژهەڵاتناس و کوردناسە ئەورووپییەکانی تر خزمەتێکی بەرچاوی بە مێژووی گەلەکەمان کردووە…
وتارەکانی مینۆرسکی نموونەیەکی سەرکەوتوو لە توێژینەوەی قووڵ و پسپۆڕانەن. وەک لە دەقی وتارەکاندا دەبیندرێ هەندێ جار نووسەر بۆ دەرخستنی ڕاستییەک ئەوەندەی مووقەڵێشی کردووە و بە شێوەیەک لە بابەتەکە ورد بووەتەوە خوێنەر سەرسام دەمێنێ. بە بڕوای من ئەمڕۆ تەنانەت لە ئەورووپاش کەسانی وەک مینۆرسکی کەمن. ناوبراو وتارەکانی بە زمانی ئینگلیزی نووسیون بەڵام لە سەدان سەرچاوەی یۆنانی، لاتین، فەڕەنسی، ئاڵمانی، ڕووسی، تورکی، مغولی و فارسیش کەڵکی وەرگرتوون…
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
درایڤر و کورد
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم وتارانە، لە گۆڤاری ئەنجومەنی پادشاهی ئاسیایی و بولتەنی قوتابخانەی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقییەکانی سەر بە زانستگەی لەندن-سواس ، و گۆڤاری پێداچوونەوەی ئاسیایی وەرگیراون و ڕاستەوخۆ کراونەتە کوردی.
نووسەری وتارەکان، «گۆدفری ڕۆللیس درایڤر» (۱۹۷٥-۱۸۹۲)، مامۆستای پێشووی مێژوو لە زانستگەی «مەگدێیلن» لە شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا و پسپۆڕی پایەبەرزی زمانی عیبڕی و یاسای بابیلی بووە، زمانی عەرەبی زانیوە و لای وابووە گەلێک وشەی نەزانراوی تەوڕات، لە ڕێگەی زمانی عەرەبییەوە دەدۆزرێنەوە.
«درایڤر» هەروەها زانایەکی دەگمەنی ڕۆژئاوایە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا مێژوو و ئایینی کوردی خستووەتە بەر توێژینەوە و بە شێوازێکی بابەتیانە لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، مێژوویی گەلی کوردی کۆلیوەتەوە. وەک ئەفسەرێکی سوپای بریتانیش پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی «انتداب»ی عێراقیدا هەبووە.
«بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ» -
دیوانی حاجی قادری کۆیی
33,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
حاجی قادری کۆیی لە ساڵی 1816 لە کۆیە لە دایک بووە. لە مزگەوتی موفتی کۆیە دەستی كردووه به خوێندن. هەر لە منداڵییەوە دایک و باوکی نەماون و مەلای ئەحمەدی خاڵۆزای بەخێوی کردووە. حاجی قادر حەجی نەکردووە، وشەی حاجی بە مانای ئەوەیە کە لە مانگی حاجیان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵییەوە حاجی قادریان پێ گوتووە. بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕێی سەردەشت و سابڵاغ و شنۆ دەگرێتە بەر. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ و دواتر دەگەڕێتەوە کۆیە. پاش ماوەیەک ژیان بەسەر بردن لە زێدی خۆی، هەست بە کەمتەرخەمی خەڵکی نیسبەت بە خەمخۆرانی وڵاتەکەی دەکات و کۆیە بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە ئیستانبووڵ دەکات. لەوێ لەگەڵ بنەماڵەی بەدرخانییەکان ئاشنا دەبێت و دەبێتە مامۆستای تایبەتی منداڵانی ئەم بنەماڵەیە. هەروەها لەگەڵ کەیفی جوانڕۆیی دەبنە هاوڕێ و لە پاش مەرگی کەیفی، بە قەسیدەیەک دەیلاوێنێتەوە. حاجی بەر لە چوونی بۆ غوربەت، شێعری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی دانەناوە و زۆربەی شێعرەکانی تا ئەودەمە، دڵداری بوون. تا کۆتایی ژیانی ژنی نەهێناوە و بێ ماڵ و منداڵ ماوەتەوە. لە ساڵی ١٨٩٧ پاش ٧٣ ساڵ تەمەن، لە شاری ئەستەنبووڵ کۆچی دوایی دەکات و لە بەری «ئوسکودار» لە گۆڕستانی «قەرهج ئەحمەد»، ئەسپەردەی خاک دەکرێت.
-
حاجی قادری کۆیی
100,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەو باوەڕەدام تا ئێستا دیراسەیەکی ئەوتۆ لەبارەی فەلسەفە و خەبات و ژیانی حاجی قادر بڵاو نەکراوەتەوە لە قووڵی و فرەوانیدا بگا بە ڕادەی گرینگی و پێویستی مەوزووع. تا ئەوەی لە سنووری ئاسۆی ڕۆشنبیری ئێستاکەی کوردەواریش دێتە بەرچاوم هیچ عەلامەتێکی لێوە دیار نییە موژدەی دیراسەیێکی لایەق بە حاجی ڕاگەیەنێ.
بێگومان هاندەرێکی یەکجار بەهێز، کە پاڵی پێوە ناوم جورئەت بدەم بەر خۆم تا شەرمم لە حآجی بشکێنم و گوزارشتی ژیانی بگێڕمەوە، ترسی لە ناوچوونی یەکجارەکی ئەو ڕاستییانە بوو کە من لەبارەی حاجییەوە دەیزانم و دەبینم لەگەڵ ڕەوتی زەمانە یەک یەک دەکوژێنەوە و چرای تازەی دروستکراو لە شوێنیان هەڵدەکرێ.
من لەلای خۆمەوە، بە پێی توانین، چی بۆم ساغ دەبێتەوە دەربارەی حاجی و ژیان و شەخسییەت و ئەدەبی لەگەڵ بەڵگەی ماددی و زیهنی کە لە دەستمدا بێ بە تۆمارخانەی مێژووی ڕادەگەیەنم.
(بەشێک لە پێشەکی کتێبەکە) -
کۆی چیرۆکهکان – شێرزاد حەسەن
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆری دەم کەل لە پرتەقاڵێکی گەورە دەچوو، ئەو پرتەقاڵەی مناڵە داهۆڵەکان دیویانە و تامیان نەکردووە، ئەمجارەیان تۆزەکە زەڕکەفتی و… زەردەپەڕیش هەموو گەردیلەیەکی دادەگیرساند… دە داهۆڵە مناڵ لە پشتی پیکەبەکە کەوتبوونە سەر یەکدی، هەزاران مەلیش ببوونە چەتری سەر سەریان، دەتوت دەیانەوێ دڵی مناڵە داهۆڵەکان بدەنەوە، بە چریکەیەکی جەرگبڕ ئاسمانیان کاس دەکرد وەک ئەوەی بیانلاوێننەوە، چەلەبی سەری لە پەنجەرەکەوە دەرهێنا و تـفی هەڵدەدا، مەل و فڕندەی دونیای بە نەفرەت دەکرد، کتوپڕ بارانی ڕیقنە دایکرد و بەر دهم و لووت و سمێڵ و چەناگە و چاوی چەلەبی کەوت، هەر زوو ژیژک ئاسا سەری بردەوە ژوورێ، لە ڕقانا و بێئاگا لە خۆی دەستی ڕاستەی بەردا و کۆڵەمستێکی خێواندە سەر و جامانەی حەمە داهۆڵ و پەڕاندی.. ئەم خەنییەوە.. بێ ئەوەی بزانێ بۆ؟!
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.