ڕەخنە
-
grid
-
list
Showing all 7 results
- grid
- list
Showing all 7 results
-
زمان، ئەدەب ، ناسنامە
55,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەوەی کە ئێمە کێین، چ وەک تاک و چ وەک نەتەوە، ڕەنگە گرنگترین پرسێک بووبێت کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە، لەو کاتەوە کە بە شوێن پرۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆندا دەوڵەت-نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزران، مرۆڤی کورد لە خۆی کردبێت. بە واتایەکی تر، ڕەنگە مێژووی خەباتی جۆراوجۆر و نەپساوەی کوردان لەم ماوە دوورودرێژەدا شتێک نەبووبێت جگە لە دۆزینەوە و دەستەبەرکردنی ئەو پرسیارە.
…لە گوتاری کوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵیک وشەی جیاواز بۆ گوزارەکردن لە چەمکی «Identity» دەکار هاتوون. بە باوەڕی من هێشتا وشەیەک کە بتوانێت هەڵگری مانای چەمکییانەی Identity بێت لە زمانی کوردیدا جێگر نەبووە و ئاوڕێکی خێرا لە گوتاری پارچەپارچەکراوی کوردی نیشان دەدات کە ئەم وشانەی خوارەوە لە لایەن کەسانی جیاوازەوە لە بری چەمکی ئاماژەپێکراوی ئینگلیسیدا دەکار هاتوون: پێناسە، هۆوییەت، هەوێتی، شوناس، شناس، ناسنامە، ناسە، پێناس، هەویەت. گەڕان بە دوای مانای ئەم وشانە لە فەرهەنگە کوردییەکاندا دەریدەخات کە هیچ کام لە فەرهەنگەکان ئەو وشانەی سەرەوە بەو جۆرەی کە بۆ نموونە وشەی Identity لە قامووسێکی ئینگلیسیدا مانا دەکرێتەوە، مانا ناکەنەوە. -
هونەری داستان
52,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
دەیڤید لاج لە ساڵی 1935 لە لەندەن لە دایک بوو. ساڵی 1955 لە زانکۆی لەندەن بەکالۆرێس وەردەگرێت و دواتر پاش تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لە ئەرتەشی بریتانیادا، لە ساڵی 1959 دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر. ئەو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی بیرمێنگهام. لاج لە ساڵی 1960 هەتا 1987 لە بەشی ئینگلیزیی ئەم زانکۆیەدا خەریکی وانەگوتنەوە بووە. لە 1987 کاتێک پلەی پڕۆفیسۆری لەم زانکۆیەدا هەبوو، واز لە مامۆستایەتی دێنێت و دەبێت بە نووسەرێکی پڕۆفیشناڵ. ئیستا لە بیرمێنگهام دەژیت و پلەی ئێمیریتۆسی لە زانکۆی بیرمێنگهامدا هەیە. لاج ئەندامی کۆمەڵەی پادشایەتیی ئەدەبیاتە و هەتا ئێستا چەندین ڕۆمانی نووسیوە و زۆر بەرهەمی لە بواری ڕۆمان، تیۆریی ئەدەبی و ڕەخنەییدا بڵاو کردووەتەوە و وەرگری چەندین خەڵاتی نەتەوەیی و ناونەتەوەییە.
-
-
-
جیهانی ڕۆمان
22,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم نووسینە هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی چەمکی جیهانی ڕۆمان و تایبەتمەندییەکانی ئەم جیهانە و پێوەندییەکانی بە جیهانی واقیعەوە. خوێندنەوەی هەر ڕۆمانێک خوێنەرەوە دەباتە ناو داڵانەکانی جیهانێکی زەینی و خەیاڵییەوە. پرسیار ئەوەیە کە ئەم جیهانە زەینی و خەیاڵییە چ پێوەندییەکی لەگەڵ جیهانی واقیعیی دەوروبەری ئێمە هەیە؟ تەنیا بە ئاگایی لە چلۆنایەتیی سازبوون و بیچمگرتنی جیهانی ڕۆمان، دەتوانین، وێڕای وەرگرتنی چێژی ئەدەبی، بنەماکانی تێگەیشتنی خۆمان لە ڕەمز و ڕازی هەر دوو جیهانی خەیاڵی و واقیعی زیاتر و پتەوتر بکەین.
-
گێڕانەوەناسی
27,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
گێڕانەوەناسی بوارێکی گرنگی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە پەرەسەندندا بووە. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم تیشک بخەمە سەر لایەنە جیاوازەکانی ئەم چەمکە و سەرەکیترین تیۆرییەکانی پەیوەندیدار بەو چەمکەوە باس بکەم. تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی چەمکی گێڕانەوەناسی دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گرنگیی لێکۆڵەرەوانی بواری ئەدەبی کوردی بێت کە دەقە ئەدەبییە کوردییەکان بە شێوەیەکی زانستییانە هەڵسەنگێنێت و کارکردە پێکهاتەییەکانیان دەستنیشان بکات. هەروەها لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم نوێترین پێناسە و چلۆنایەتیی دەکارهێنانی چەمکی گێڕانەوەناسی شی بکەمەوە و ئاماژە بە هێندێک لەو بیرمەندانە بکەم کە بیرۆکەکانیان بوونەتە هەوێنی بیچمگرتنی چەمکی گێڕانەوەناسی و کارکردە بەربڵاوەکانی لە بەستێنی تیۆریی ئەدەبی و شیکاریی دەقە گێڕانەوەییەکاندا.
-
شاری وێران
14,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
عەلی حەسەنیانی ساڵی ١٣١٨ (١٩٣٩) لە بنەماڵەیەکی مەھابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی ھەمەدان، مەھاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی «یاسا و زانستە سیاسییەکان» درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە ھۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر ھاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەھاباد. ساڵی ١٣٦٨ ڕێگای ھەندەران دەگرێتە بەر و دەچێتە وڵاتی فەنلاند و پاشان لە دانمارک دەگیرسێتەوە. سەرەنجام لە بەھاری ساڵی ١٣٧١ی ھەتاوی لەو وڵاتە بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە شاری کۆپێنھاگ بە خاک دەسپێردرێت.