چاپەمەنیی مانگ
-
grid
-
list
Showing all 15 results
- grid
- list
Showing all 15 results
-
-
لە پەرۆشەکانی ژیان
26,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم بەرهەمە لە ڕاستیدا سەرەتا بە زمانی عەرەبی نووسراوە و دواتر لەسەر داواکاریی خوێنەرانی کورد، لە لایەن نووسەرەوە سەرلەنوێ بە کوردی نووسراوەتەوە. -
وردبوونەوە لە چەند باسێکی ڕێزمان و ڕێنووسی کوردی
55,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم بەرهەمە چوار کتێبی مامۆستا مەسعوود محەمەد لە خۆ دەگرێ:
١. وردبوونەوە لە چەند باسێکی ڕێزمانی کورد، کۆری زانیاری کورد، بەغدا، ١٩٧٤.
٢. چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی ڕێنووس و ئەلفوبێی کوردی، گۆڤاری کۆڕی زانیاری عێراق دەستەی کورد، بەرگی نۆهەم، ساڵی ١٩٨٢.
٣. چەند حەشارگەیێکی ڕێزمانی کوردی، کٶڕی زانیاری کورد، ١٩٧٦.
٤. بەرەو ڕاستەشەقامی ئاخاوتنی کوردی، کۆڕی زانیاری کورد، ١٩٧٨. -
حاجی قادری کۆیی
100,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەو باوەڕەدام تا ئێستا دیراسەیەکی ئەوتۆ لەبارەی فەلسەفە و خەبات و ژیانی حاجی قادر بڵاو نەکراوەتەوە لە قووڵی و فرەوانیدا بگا بە ڕادەی گرینگی و پێویستی مەوزووع. تا ئەوەی لە سنووری ئاسۆی ڕۆشنبیری ئێستاکەی کوردەواریش دێتە بەرچاوم هیچ عەلامەتێکی لێوە دیار نییە موژدەی دیراسەیێکی لایەق بە حاجی ڕاگەیەنێ.
بێگومان هاندەرێکی یەکجار بەهێز، کە پاڵی پێوە ناوم جورئەت بدەم بەر خۆم تا شەرمم لە حآجی بشکێنم و گوزارشتی ژیانی بگێڕمەوە، ترسی لە ناوچوونی یەکجارەکی ئەو ڕاستییانە بوو کە من لەبارەی حاجییەوە دەیزانم و دەبینم لەگەڵ ڕەوتی زەمانە یەک یەک دەکوژێنەوە و چرای تازەی دروستکراو لە شوێنیان هەڵدەکرێ.
من لەلای خۆمەوە، بە پێی توانین، چی بۆم ساغ دەبێتەوە دەربارەی حاجی و ژیان و شەخسییەت و ئەدەبی لەگەڵ بەڵگەی ماددی و زیهنی کە لە دەستمدا بێ بە تۆمارخانەی مێژووی ڕادەگەیەنم.
(بەشێک لە پێشەکی کتێبەکە) -
-
ژانی گەل
33,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
بەشێک لە کتێبی ژانی گەل نووسینی ئیبراهیم ئەحمەد (برایم ئەحمەد):لە هەندێ قۆناغی مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕش ئەبێ بە شتێکی پێویست و فەرمانێکی ناچاری؛ چونکە بە شۆڕش نەبێ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بنبڕ ناکرێن؛ لە کوورەی شۆڕشا نەبێ کۆت و زنجیری دەست و مل و مێشکی کۆمەڵانی خەڵک ناکرێنەوە. شۆڕش ژانی گەلە، ژانیش ناوی خۆی بە خۆیەوەیە، چ هی ژن بێت، چ هی گەل؛ بۆیە شتێکی سەیر نییە کە ژانی گەلێک، پڕ دەرد و ئازار و ئارەقە و فرمێسک و خوێن بێت. ئەمە وایە، بەڵام ئایا هیچ گومان هەیە کە هاتنە دنیای نەتەوەیەکی ئازا، سەربەرز و بەختیار، ژانێکی لەمەش پڕ ئازار و ناخۆشتر ئەهێنێت؟! -
-
-
-
-
-
ئێنسایکلۆپێدیای هونەری مۆدێرن و هاوچەرخ
180,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم کتێبە ئێنسایکلۆپێدیایەکە کە زۆرتر بایەخی داوە بە ھونەری شێوەکاری و پەیکەرتاشی و تا ڕادەیەکیش لقەکانی پێوەندیدار و نزیک لەو بوارانە و بە شێوەیەکی زۆر بابەتیانە و بە پوخت و پاراوی چەمکەکانی ئەو بوارەی شی کردۆتەوە و دەتوانین بلێین ئەگەر تاکە سەرچاوە نەبێت، ئەوە بێگومان باشترین سەرچاوەی ناو کتێبخانەی کوردییە لەو پانتاییەدا.
-
-
کارمامز
23,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
دەیان پرسیاری بێ وەڵام مێشکیان دەسمی. نوقمی دەریای خەیاڵ بوو. نەیدەزانی لەو دەمەدا چاوە بە فرمێسکەکانی مامزی خەمبار لەگەڵ مانگ خەریکی ڕاز و نیازن و فریشتەی خەویان لێ زیزە… نەیدەزانی کە کارمامزەکەی لە ژێر باری گرانی بەسەرهاتدا چەماوەتەوە و ورد بووە… نەیدەزانی هەمیشە ئاسک ڕاو دەکرێ، بەڵام ئەمجار ئاسک دەیهەوێ ڕاوکەر ڕاو بکا.
-
دواشهوی دابهزینی عیسا
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لە ڕاھی ئەو ئاسمانەی خۆشت دەوێت پێ مەخەرە سەر پلەی یەکەمی پەیژەکەت.. تۆ بۆ ئەوە نەھاتبوویت… نا… عیسای برام… نا… نە بگری و نە ئاوڕی ماڵئاوایی بدەوە… دەزانم چەندە نائومێد و دۆڕاو و تووڕەی لە دونیا و بنیادەمەکانی، گەر نیازتە لەم تۆفانەدا تەنیا بەجێمان بێڵیت؟ ئەوەیان لە خوڵقی پێغەمبەرانەت ناوەشێتەوە… تێ دەگەم… رازی دڵت دەخوێنمەوە کە پەلەتە تا کازیوەی نەداوە سەرکەویت و بەڵکو تکامان بۆ بکەیت تۆفانەکە بخەوێنیت و نغرۆ نەبین… نا… دیارە گوێم لێ ناگریت و نیازێکی دیکەت لە دڵدایە کە ھەر خۆت و ئاسمان دەیزانن… وەک پڵنگێکی بریندار بەسەر پەیژەکەدا پلەکان دەبڕیت… تا تەواو لە چاوانم ون نەبوویت.. بەرلەوەی بگەم بە شوێنی بەتاڵ دەنێو تابلۆکەدا و خاڵی لە تۆ، بە خۆم و خاچەوە، ناچارم لە خەو بێدارت بکەمەوە چونکە ھەرگیز ڕەوا نییە لێرەدا کۆتایی بێت، کۆتاییەک کە من دەزانم شایەستەم.. بەرگەی دەگرم.. بەڵام کەس ئەم تابلۆیە ھەڵناواسێت و سەیری ناکات..