عەتا نەهایی
-
grid
-
list
Showing all 6 results
- grid
- list
Showing all 6 results
-
باڵندەکانی دەم با
42,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەم باڵندە کوێر و سەرلێشێواوانە، ئەم ڕەسـمە کۆن و هەڵپڕووکاوانە، ئەم یادە کاڵ و بێڕەنگانە، ئەم ڕۆژە دوور و فەرامۆشکراوانە، ئەم ساتانەی دەم با و گەردەلوول چۆن کۆ دەبنەوە؟ ئەم ڕووداوە قەوماو و نەقەوماوانە چۆن یەک دەگرنەوە؟ ئەم جەستە پارچەپارچەبووانە چۆن دەبنەوە بە یەک جەستە؟ ئەم زەمەنە پرژ و بڵاوانە چۆن دێنەوە سەر هێڵێکی ڕاست؟ ئەم هەموو چیرۆکە فەرامۆشبووانە چۆن وەبیر دێنەوە و چۆن لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەنووسرێنەوە؟
-
زریکە
18,500 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
خۆر نۆمایەکی شەکەت بوو، بە کاوەخۆ بە قەدپاڵی ئاسماندا دادەگەڕا و لە پەڵە هەورەکان سەرسمی دەدا. بێئەوەی سەرەنگڵ بدات، ملی دەکێشا و بە سیلەی چاو لەسەر بانیژەکە و، هەموو ئاوایی و بەرایی دەشتەکەی بەر ماڵان و گشت ڕیزە شاخەکەی دەڕوانی. تەنیا دەنگی حیلەی دڵنیایی و شادبوونی بە ژووری پڕ لە نهێنیی ئەودیو شاخەکانی نەدەبیسترا.
-
تەنگانە
16,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمه، کەی و چۆن کراوتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوه؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی، بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایه، ڕەنگە ڕۆژیک لەو ڕۆژانەی کە ورمز بەسەر غوڵام سەردار، فەرماندەی لەشکری شای لە شان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت: «بە شا بڵێ، من، ورمزخانی عێلبەگی، کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییه.»
-
گوڵی شۆڕان
30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، دوای پازدە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو، سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لقوپۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە. بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕییەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی. نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازسازەوە ڕەت دەبێ.
-
ئەو باڵندە بریندارە کە منم
20,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
کاوە ئیتر شێعری نەئەخوێندەوە، بەدی ئەوت و بەدی ئەکرد و من هەروا داماو و دەستەوەستان لەو بەدکارییەم ئەڕوانی و لە خۆما کۆ ئەبوومەوە، گرمۆڵە و بچووک، ئەوەندە بچووک نەئەبوومەوە نەبیندرێم. کاوە ئەیبینیم و قاقا پێم پێئەکەنی و چاوە حیزەکانی پڕ ئەبوون لە ئاو. تف و لیک بە لچیدا شۆڕ ئەبووەوە و دەزوولەی ئەبەست و من نەمئەناسییەوە. ئەو پیاوە زەبەلاح و ناحەزەم نەئەناسییەوە کە خۆی بەسەر کورسیەکەدا پان کردبووەوەو ژنی، تەنانەت لە قاپێکی ڕەشی سی لە چل سانتیمەتریشدا بە ڕووتی نەبێ نەیئەدی…
-
گرەوی بەختی هەڵاڵە
49,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەوە چارەنووسی تۆیە هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە، لە ستۆکهۆلم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ. خەنجەرێکی مشتوو کارەبا کە سەری مشتووەکەی سەرە داڵێکی ئاسنی بێ، بە دەندووک و زاری کراوە و، چاوەکانیشی دوو چاڵی رەش بن. کێ دەزانێ ئەو خەنجەرە لە کێلانی ئێستا ونبوویدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنێوە؟ …