دیوانی شێعر
-
grid
-
list
Showing all 15 results
- grid
- list
Showing all 15 results
-
-
پێشوازی بەهار – کۆمەڵە شیعری منداڵان
3,500 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئهم کتێبه کۆمهڵه شێعرێکه بۆ منداڵانی ژێر تهمهن ده ساڵ.
-
کۆی بهرههمه شێعرییهکان(٣ بەرگ) – لەتیف هەڵمەت
200,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەتیف ھەڵمەت ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەردا لە شاری کفری لە دایک بووە. باوکی شاعیر بووە و لەتیف ھەڵمەت یەکەمین کتێبی دەرەوەی قوتابخانەی لە کتێبخانەکەی ماڵی باوکیدا خوێندۆتەوە. لە ھەشت نۆ ساڵییەوە دەخوێنێتەوە و ساڵی ١٩٦٣ یەکەمین شێعری خۆی نووسیوە و ساڵی ١٩٧٠ یەکەمین کۆمەڵە ھۆنراوەی خۆی بە ناونیشانی «خوا و شارە بچکۆلەکەمان» چاپ کردوه.
تاکو ئێستا زیاتر لە شەست کتێب و نامیلکەی له بواره جۆربهجۆرهکاندا بە چاپ گەیاندوە و ئێستاش لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و جگە لە بەرھەمە چاپکراوهکان، کۆمەڵێ بەرھەمی جۆربەجۆری دیکەی ھەیە و خەریکی ئامادەکردنیانه بۆ چاپ.
لەتیف ھەڵمەت چهندین خەڵاتی ئهدهبی ناوخۆ و دهرهوهی وهرگرتوه و سەدان شێعریشی کراون بە عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و سوێدی و ئینگلیزی و ھۆڵەندی و… ھتد. -
دیوانی منداڵان – لەتیف هەڵمەت
55,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
لەتیف ھەڵمەت ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەردا لە شاری کفری لە دایک بووە. باوکی شاعیر بووە و لەتیف ھەڵمەت یەکەمین کتێبی دەرەوەی قوتابخانەی لە کتێبخانەکەی ماڵی باوکیدا خوێندۆتەوە. لە ھەشت نۆ ساڵییەوە دەخوێنێتەوە و ساڵی ١٩٦٣ یەکەمین شێعری خۆی نووسیوە و ساڵی ١٩٧٠ یەکەمین کۆمەڵە ھۆنراوەی خۆی بە ناونیشانی «خوا و شارە بچکۆلەکەمان» چاپ کردوه.
تاکو ئێستا زیاتر لە شەست کتێب و نامیلکەی له بواره جۆربهجۆرهکاندا بە چاپ گەیاندوە و ئێستاش لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و جگە لە بەرھەمە چاپکراوهکان، کۆمەڵێ بەرھەمی جۆربەجۆری دیکەی ھەیە و خەریکی ئامادەکردنیانه بۆ چاپ.
لەتیف ھەڵمەت چهندین خەڵاتی ئهدهبی ناوخۆ و دهرهوهی وهرگرتوه و سەدان شێعریشی کراون بە عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و سوێدی و ئینگلیزی و ھۆڵەندی و… ھتد. -
ئەویننامە
11,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ڕووناکی هەڵدەکشێ
دادەکشێ
وەک ئەوین دەمانبات
گرنگ نییە بەرەو کوێ!
هەر ساتە و هیوایەک
خەونێک و
جوانییەک لە هەر جێ
لە پێچی تەماوی زەماندا
منداڵیی لەسەر ڕێ. -
دارشەقەکانى نیشتمان و دواهەمین ورتەورتى من
35,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
- هەر یەکە و دارشەقێکمان گەرەکە.. هۆ نیشتمان
بە رۆڵە سپڵە و بێمروەتەکانت بڵێ..
با واز لە دەست و پەنجەی قرساو و چنگی نووقاومان بێنن
ئەو تۆزە خۆڵ و قوڕەی تۆ بوو … دوامیراتمان
با کەس خۆی ماندوو نەکات.. دایە گیان
لێرەوە بۆ ناو جەرگەی جەهەننەم سەفەری عومرێکە هاوڕێیان
سوپاس بۆ دارشەقەکان و..
ئەو تۆزە خۆڵەی نێو چنگمان
سوپاس بۆ سروودە فریودەرەکانی تۆش..
ئەی نیشتمان..!
- هەر یەکە و دارشەقێکمان گەرەکە.. هۆ نیشتمان
-
کۆی بهرههمه شێعرییهکانی ڕەفیق سابیر
110,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ڕەفیق سابیر لە ساڵی ١٩٥٠ لە شاری قەڵادزێ لە دایک بووە و ههر لهو شاره خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە.
ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی بەغدا، له بەشی کوردی، درێژهی به خوێندن داوه.
ساڵی ١٩٧٦ یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە ناوی «پشکۆکان دەگەشێنەوە» لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
هاوینی ساڵی ١٩٨٧ له وڵاتی بولغارستان بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە.
لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٩ وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە و تا ئێستا لهو وڵاته دهژی.
سهرهڕای شێعر، چەندین باس و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و فیکری وەک کتێب یان وهک وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە. لەوانە بەرەو مێژوو، ئیمپراتۆریای لم، کولتوور و ناسیۆنالیزم، بەستانداردکردنی زمانی کوردی و… تاد.
هۆنراوەکانی ڕەفیق سابیر بۆ چەندین زمانی بیانی وهرگێڕدراون، لەوانە عەڕەبی، فارسی، ئینگلیزی، فهڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەروێژی، هۆڵەندی و ئیستۆنی.
ئهم بهرههمه کۆی سهرجهم شێعرهکانی لهخۆ دهگرێت. -
کۆی بهرههمه شێعرییهکانی فەرهاد شاکەلی
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
فەرهاد شاکەلی شاعیر و زمانناس ساڵی ١٩٥١ لە دێی شاکەل، ناوچەی گەرمیان، لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاکەل و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری کفری تەواو کردووە. دواتر لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی. بەهاری ١٩٧٤ تا بەهاری ١٩٧٥ پێشمەرگە بوو. هاوینی ١٩٧٥ وڵاتی بەجێ هێشتووه و دوو ساڵ لە شام و بەیرووت ژیاوه. نزیکەی ساڵێکیش لە ئاڵمانیا بووه، پاییزی ١٩٧٨ لە سوێد گیرساوەتهوە.
تا ئێستا ٨ دیوانی شێعر، کۆمەڵە چیرۆکێک و چەند کتێبی لێکۆڵینەوەی زانستی بە کوردی و ئینگلیزی بڵاو کردۆتەوە. شێعرەکانی بۆ دوازده زمان وهرگێڕدراون. نزیکەی ٢٧ ساڵە مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوێد. حەز دەکات و هیوادارە ٩٤ ساڵ بژیێت. -
گوناهـ
35,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
شەوێکی بێدەنگ، هەوارێکی خۆش
داری سەر چاکی ڕازداری خامۆش
گەڵایەک وەری بە سروەی شەماڵ
سێبەر جووڵاوە بە نەرمی خەیاڵ
گەڵا سرتەی کرد: هەستن، درەنگە
تا کەڵەبابی بەیان بێدەنگە
پەری بۆ سرتە لێک کۆ بوونەوە
سێبەر بوو بە دوو، لێک جۆ بوونەوە
جارجار بە ئاوڕێک یەکتریان دەدی
گوناهـ! بە خێر چی تا جارێکی دی -
دیوانی موفتی پێنجوێنی
40,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
موفتی پێنجوێنی نازناوی «مهلا عهبدوڵڵای تووتنچی»یه که له ساڵی ١٨٨١ له پێنجوێن لە دایك بووه. بە هۆی شێعرە نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە زیاتر ناسراوە. یهكێكه لهو كهسایهتیانهیه که خهڵكی بۆ ناردنی منداڵەکانیان به تایبهتی كچان، بۆ فێرگه هان داوه. فێرگە، مافی ژن، بژیو پهیدا کردن بە ڕەنجی شان، گرینگی زانست و پیشهسازی، دەمامک داماڵین لە ڕوخساری ڕیاکاران، پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئاکاری دزێوی شێخ و مەلا و حاجییەکانی ئەو سهردهم، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گەلێک چەمک و باوەڕی خورافی ئایینی و هەروەها پەرەپێدانی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی و خەڵك و خوداویستی ڕاستهقینه، سەرناوی ئەو بابەتانەن کە موفتی لەسەریان وهستاوهتهوه. بۆ ورووژاندنی ئەم بابهتانەش زیاتر لە سێ قاڵبی غەزەل و مەسنەوی و چوارینه کەڵکی وەرگرتووە. زمانی شێعرەکانی سادە و خۆش و خۆماڵین بە چەشنێک کە خەڵکی ئاسایی بە ئاسانی لێی تێدەگەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ڕێباز و هەڵوێستی ڕووناکبیرانەی موفتی لەمەڕ کۆمەڵگاوە.
ئەم مامۆستا گەورە و پایەبەرزەی ڕێگای مرۆڤدۆستی و ڕۆشنگەری لە ١٥ حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە پێنجوێن کۆچی دوایی دەکات و هەر لەو شارە لە گۆڕستانی حاجی شێخ بە خاک دەسپێردرێت. -
دیوانی بێخود
62,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
بێخود (مەلا مەحموودی موفتی) لە ساڵی 1878 هاتووەتە دنیاوە و لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 1900دا کراوە بە حاکمی هەڵەبجە و لەگەڵ مامۆستایان «ڕەفیق حلیمی» و «زێوەر»دا مامۆستایەتی کردووە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و تا مردنی لە مفتی سلێمانی بووە. ڕۆژی 25/8/1955 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
«بێخود» بێجگە لە شێعری کوردی، شێعری زۆریشی بە زمانی فارسی هەیە.
شێعرەکانی بێخود لهم بوارانهدان:
ـ باسی ئایینی و پێداهەڵگوتنی پێغەمبەر.
ـ غەزەل و سۆز و ڕازی ئەویندارانە.
ـ مادە تاریخ (ڕێکەوت)ی کۆچی دوایی یان لەدایکبوونی ناودارانی سەردەمی شاعیر.
ـ شێعری نیشتمانی. -
دیوانی حەمدی
60,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
حەمدی، نازناوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراهیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. له ساڵى 1876 له شارى سلێمانى له دایک بووه. بۆ ئهم مێژووهش باپیرى پارچه ههڵبهستێكى داناوه.
حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقڕان بووە. شاعیرى بهناوبانگ «مستهفا بهگى كوردى» مامى بووه و « سالم»یش ئامۆزاى باوكى.
لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدیەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا دەستی کردووە بە خوێندن. هەر لە منداڵییەوە حەزی لە شێعر نووسین بووە و ساڵی 1892 یەکەم شێعری نووسیوه.
لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیر کراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
لە شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووهەمی ساڵی 1936 بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان دهکات و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک دهسپێردرێت.
ناوەرۆکی شێعرەکانی حەمدی که زۆربهیان غهزهلن، بریتین لە:
1ـ دڵداری 2ـ نیشتمانپەروەری 3ـ ئایینی -
دیوانی حەریق
39,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
حەریق یان حەریقی؛ مەلا ساڵحی کوڕی مەلا نەسروڵڵایە، لە ساڵی ١٨٥١ لە گوندی زێویەی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە. سەرەتا لای باوکی دەرسی خوێندووە. پاشان بەرەو قەرەداغ کەوتۆتە ڕێ و ماوەیەک لەوێ خوێندوویەتی. ئهوسا دەچێتە بیارە و پاش ماوهیهک خوێندن دێتەوە سلێمانی. بەر لە ساڵی ١٨٧٩ ڕێی دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و لە ئاوایی ساحێب سهر به شاری سهقز نیشتەجێ دەبێت و هەر لەوێ ژن دەهێنێت. دواتر ڕێی بۆ خانەقای بورهان دەکرێتەوە و لەسەر دەستی شێخ یۆسف، تەریقەت وەردەگرێت. لە ساڵی 1906 دێتە مەهاباد و دەبێتە مەلای مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و محەمەدحسێن خانی موکری مانگێ سێ تمەنی مووچه بۆ دەبڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٠٩دا هەر لەو شارە کۆچی دوایی دەکا و لە گۆڕستانی مەلا جامی دەنێژرێت. جودا لە زمانەکانی فارسی و کوردی و عەڕەبی، دوو زاراوەی سۆرانی و هەورامی زانیوە و غەزەلەکانی، پڕن لە ناوەرۆکی عیرفانی و فەلسەفی و لە هەمووشیاندا بە نیشانەی خۆشەویستی پیری مرادی خۆی، شوێنەوارێک بەجێ دێڵێت.
-
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
27,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئهحمهد موختار، کوڕی وهسمان پاشای گهورهی جاف و عادڵه خانمه و برا بچووکی شاعیری ناوداری کورد تاهیر بهگی جافه. ساڵی 1898 له ههڵهبجه له دایک بووه. ههر لهوێ دهست دهکا به خوێندن. بێجگە لە زمانی کوردی، فارسی و تورکی و عەرەبی و کەمێکیش ئینگلیزی فێر دهبێت.
له ساڵی 1919هوه تا 1924، بۆ ماوهیهک قایمقامی ههڵهبجه بووه و پاشان بووه به نوێنهر له پارلهمانی عێراقدا.
ئهحمهد موختار بهگ ئاواتی زۆر گهورهی ههبوون. خولیای ئهوهی ههبووه که کاروانی پێشکهوتن و مۆدێرنه وڵاتی کوردانیش بگرێتهوه و خۆشی لهو بوارهدا، له دواڕۆژی نیشتماندا جێی دیار بێ.
له 6ی شوباتی 1935دا له تهمهنی 38 ساڵیدا به گوللەی چهکی دهستێکی نادیار له سهر چۆمی «سیروان» دهکوژرێ و جوانهمهرگ دهبێت. له گوندی «عهبابهیلێ» له پهنا گۆڕی تاهیر بهگی برایدا نێژراوه.
به بڵاوبوونهوهی چیرۆکی «مهسهلهی ویژدان» له ساڵی 1970دا، ناوی چووه ڕیزی یهکێ له پێشهنگهکانی چیرۆکی کوردییهوه.
ئەم شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شێعری وتووە و سهرهڕای شێعری دڵداری، ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی لە ڕیزی پێشەوەی ئهو چهشنه شێعره له سەرەتای سەدەی ڕابردوودا دادەنرێن. -
وەنەوشە – کۆمەڵی بەرهەمەکانی محەممەد سدیق مەحموودی
38,000 تومان30,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
وەنەوشە بەرهەمی ساڵانی ١٣٣٥ تا ١٣٥٨ی هەتاوییە. ئەم کتێبە بەرهەمەکانی شاعیر وەکوو شیعرەکان و پەخشانەکانی دەگرێتەوە. هەر وەها قسەی شاعیران و نووسەرانی دیکەش سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتییە و فەرهەنگۆکی هۆنراوەکان و پەخشانەکان لە خۆ دەگرێت.