ناساندنی حەسار و سەگەکانی باوکم
حەسار و سەگەکانی باوکم، ناونیشانی ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەنە، کە کەم خوێنەر هەیە نەیخوێندبێتەوە.
شێرزاد حەسەن، ئەو ڕۆمانەی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩۶دا بڵاو کردووەتەوەو هەفتەکانی پێشووش، لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە، چاپێلی نوێی بڵاو کرایەوە.
ناساندنی کتێبی جیهانی ڕۆمان
جیهانی ڕۆمان، کتێبێکی ڕەخنەیی نووسەر و ڕەخنەگر، هاشم ئەحمەدزادەیە کە ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
گرەوی بەختی هەڵاڵە لە گفتوگۆیەکى ئیدریس عەلى و عەتا نەهاییدا
لە گفتوگۆیەکی ئیدریس عەلی و عەتا نەهاییدا
سازدانی: ئیدریس عەلی
لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆمانی ( گرەوی بەختی هەڵاڵە) ی ڕۆماننووس ( عەتا نەهایی) بڵاو کرایەوە، ئەم ڕۆمانە باس لە ژیانی ئافرەتێکی پەنابەری کورد دەکات لە وڵاتی سویدا کە بەدەستی هاوسەرەکەی دەدرێتە بەرخەنجەر و شەڵاڵی خوێن دەکرێت، هەڵاڵە کە پاڵەوانی ئەم ڕۆمانەیە دەیەوێت لە وڵاتی سەید دەستبەرداری کولتوور و پەیوەندییە نادرووستەکانی کوردستان بێت کە هەمیشە ئافرەت وەک بوونەوەرێکی ملکەچ تەماشا دەکرێت، عەتا نەهایی لەم ڕۆمانەدا بەوردی و شارەزاییەکی زۆری هونەریانەوە چیرۆکی ئەو ئافرەتانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە لە وڵاتی ئەوروپاش دەست و پێیان لە زنجیری کەلەپچەی پیاوسالاری ڕزگاری نابێت، باس لەو کولتوورە دڵڕەق و بێبەزییە دەکات کە مرۆڤ دەکاتە قوربانیی یاسا و سیستمە ناڕێک و کۆنەکان، لەم چاوپێکەوتنەدا ڕۆماننووس باس لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمەکەی دەکات و تیشک دەخاتە سەر پانتاییە تاریک و شاراوەکانی ناو ڕۆمانەکەی.
هەڵسەنگاندنی کتێبی شانامەی کوردی/ فاتح سەعیدی
یەکەم بەرگی شانامەی کوردی لە لایەن بێهروز چەمەنئارا، مامۆستای زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی کوردستان (سنە)، بە ناوی ڕووسەم و زووراو ساغکراوەتەوە. دوکتۆر چەمەنئارا کە پێشتر لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و لە ژێر چاودێری پرۆفیسۆر کرینبرۆک، لە زانکۆی گۆتینگێن (ئاڵمان)، تێزی خۆی بە ناونیشانی شانامەی کوردی: واتا ئەدەبی و ئایینییەکان نووسیبوو، لە ڕوانگەی خۆیەوە بۆ بابەتی شانامەی کوردی دەڕوانێت و جیاواز لە توێژەرانی پێش خۆی دەیەوێ پێگەی ڕاستەقینەی شانامەی کوردی لەناو ئەدەبیاتی کوردیدا نیشان بدات.
خوێنەر و کتێب: دەربارەی ڕۆمانى گرەوى بەختى هەڵاڵە
خوێنەر و کتێب: دەربارەی ڕۆمانى گرەوى بەختى هەڵاڵە
خوێنەر: یونس ئەحمەد سلێمان