”گرەوی بەختی هەڵاڵە” ڕیوایەتێک لەنێوان ئەگەر و فەرامۆشیدا
عومەر محەممەدی
دەسپێک به‌دواداچوونێکی ئه‌مڕۆیی که بتوانێ به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕیوایی و سایکۆلۆژیانه، ئێمه به ڕابردوو په‌یوەست بکا، هه‌وڵدانێکی به‌زیو و نوستالژیک نییه، به‌ڵکو هه‌ڵگری ڕوانگه‌یه‌کی یاسامه‌ند و گهڵاڵهداڕێژراوه که دیسیپلینی نووسه‌ری پێویسته. له کۆمه‌ڵگا بڕۆکڕاتیکییهکاندا که ده‌سته‌ڵات باوه، ئیزن به گه‌شه‌کردن و ڕێفۆرم به تاک یان کۆمه‌ڵ، له به‌ستێنی ژیاندا نادرێ. لێره‌دا ڕیوایه‌ت، ته‌عبیرێکه له خه‌ون و خه‌یاڵ که ڕاستییه‌کانی له دڵی خوی‌دا حه‌شار داوه. ئه‌و ڕاستییانه‌ی که نه‌سه‌لمێنراون و دانیان پێدا نه‌هێنراوه و، هه‌روا به ساوایی له ده‌روونی تاک و کۆمه‌ڵدا ماونه‌وه و، ناڕاسته‌وخۆ به شێوه‌ی هه‌ست و هه‌لوێست، تێکه‌ڵ به‌کێشه‌ی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵ و که‌لتوور بوونه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هیندێک ره‌خنه‌گر به ڕوانینی ڕووه‌کی و لایه‌نه به‌رجه‌سته‌کراوه‌کانی کێشه‌ی سیاسی، تێزێکی ڕووناکبیرانه بده‌نه پاڵ چیرۆک و ڕۆمانه‌کانی عه‌تا نه‌هایی. به‌ڵام ئه وه‌ی که ڕاست بێ، کێشه‌که پتر به لایه‌نێکی تردا ده‌شکێته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵسوکه‌وتی نووسه‌ر له گه‌ڵ دنیای ده‌روونیی کهسایهتییهکاندایه. ئه‌م که‌سایه‌تیانه هه‌رچه‌ند به‌ڕواڵه‌ت له کات و شوێنی خۆیان دابڕاون، به‌ڵام کات و شوێنی دیاره و له‌گه‌ڵ چیرۆکنووسدا ژیاون. له‌بری ئه‌مه که ده‌روونشیکاری تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌ست و ده‌روونی ئه م مرۆڤانه بگونجێ که عه‌تا نه‌هایی وه‌کو که‌س یان که‌سایه‌تیی چیرۆک و ڕۆمانه‌کانی له‌گه‌ڵیاندا ژیاوه؟ سه‌ره‌تا بابه‌تی ئه م وتاره ئه‌خه‌ینه پێوانه‌ی زانستی و چه‌ند خاڵێک وه‌کو فاکته‌ر هه‌ڵده‌بژێرین و دواتر، هیندێک به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو، له دوایه‌مین ڕۆمانی نووسه‌ر “گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه” ده‌هێنینه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕیوایه‌ت وه‌ک خۆیاگهری خه‌ون و هزری مرۆڤ سه‌یر بکه‌ین، زانسته ده‌روونییه‌کان له‌سه‌ر ئاست و ده‌وری ڕیوایه‌ته نههینییهکان به‌ره‌و ڕووی راستی ده‌بنه‌وه، ئه‌و ڕاستییانه‌ی که مرۆڤ له‌به‌ر هیندێ هۆکاری به‌ربه‌ست، نه‌یتوانیوه ده‌ریان ببڕی : فاکتۆری 1 ڕیوایه‌ت وه‌ک خۆیاگهری خه‌ون و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ: له دۆخێکی سانسۆردا، ڕیوایه‌ت لێکدانه‌وه‌یه‌که، له خه‌ون و خه‌یاڵ، بیرهێنانه‌وه‌ی زه‌ینییه‌تێکی فه‌رامۆشکراوه بۆ خۆئاماده‌کردنی تاک یان که‌س له‌گه‌ڵ کێشه ڕابردوو، هه‌نووکه‌یی و داهاتوویییهکاندا. ڕیوایه‌ت له ڕۆماندا به واتای تێگه‌یاندنی که‌سه له دۆخی زه‌مانی و ڕه‌هاکردنی مرۆڤ له زه‌ینی کاتی و چرکه‌ییدا.”mensin stance” ڕیوایه‌ت له چیرۆکدا شێوازێکه له گێرانه‌وه، له‌ودا ئه‌زموونی که‌سایه‌تییه‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن، هه‌ر ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش ده‌بنه هۆی زیندوومانه‌وه‌ی ڕیوایه‌ت؛ “ڕیکۆر” له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵی: “کۆمه‌ڵگایه‌ک که تێیدا ڕیوایه‌ت مردبێ، ئیتر تاکه‌کانی ناتوانن ئه‌زموونه‌کانیان بگۆڕنه‌وه یان له ئه‌زموونی هاوبه‌شدا به‌شدار بن.” زیندوومانه‌وه و هه‌بوونی مرۆڤ، ته‌نیا گرێدروا به هێزی گۆڕانکاریی جیهان و رێفۆڕمی ده‌سته‌ڵاته‌وه نییه، که وه‌کو دانسقه له پانتای ریوایه‌تدا بگونجێ، به‌ڵکو، گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت و ده‌رئه‌نجامی فۆڕمی ڕیوایه‌تی، وه‌ستان به‌رامبه‌ر به له‌بیرچوون و فه‌رامۆشکارییه. ریساله‌تی ڕیوایه‌ت، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م فهرامۆشیانهیه، که به‌پێی هه‌ڵسوکه‌وت و شێوه‌ی له‌بیرچوون له زه‌ینی ناهۆشیاردا خه‌وتوون و له کاتی پێویستدا ده‌ورووژێن. به‌ڵگه‌ی ئه‌م مه‌به‌سته له ڕیوایه‌تی “باڵنده‌کانی ده‌م با”دا ده‌بینرێ، که “فه‌رهاد که‌سایه‌تییه‌کی له‌بیر کراوه، له ڕێگای هیندێک یاده‌وه‌رییه‌وه نه‌ققاشی و ڕه‌نگه‌کان به شێوه‌ی که‌سایه‌تی له زه‌ینی میهره‌باندا، دووباره ده‌کرێته‌وه. “جه‌خت له‌سه‌ر زیندووڕاگرتنی کرده ناوه‌کییه‌کان بۆ مه‌به‌ستی “بوون یا مان” له گۆتاری ڕیواییدا پێویسته که ده‌بێ چ شتێک له ده‌ورکردنه‌وه‌ی که‌لتووری ڕابردووی که‌سایه‌تیدا بپارێزرێ. له ڕۆمانه‌کانی عه‌تا نه‌هاییدا، دوو خاڵی گرینگ دێنه به‌رچاو: یه‌که‌م، هه‌ڵبژاردنی ناوه فۆلکلۆرییه‌کان وه‌ک؛ لاس، خه زاڵ، خانزاد، له ڕۆمانی “گوڵی شۆران و برایمۆک”دا، له ڕۆمانی گرێوی به‌ختی ههڵالهدا بۆ مه‌به‌ستی له‌داوخستنی زه‌ینی خوێنه‌ر به واتایه‌کی تر، خوێنه‌ر به چاوپێکه‌وتنی ڕواڵه‌تی ئه‌م ناوانه هه‌ست ده‌کا، چاوه‌ڕوانییه‌که‌ی دێته دی، به‌ڵام به‌کارهێنانی تێکنیکی ناسیاویسڕینهوه، زه‌ینی خوێنه‌ر به ئاقارێکی تردا ده‌با. دووه‌م، گۆڕانکاری له نێوه‌رۆکی عه‌شق له که‌لتووره‌وه بۆ دنیای سه‌رده‌م، یانی راگواستنی ئه‌وین له شاخه‌وه بۆ شار، بۆ نموونه، ڕه‌قهه‌ڵاتن و سه‌رمابردنی برایمۆک، له گره‌وی به‌ختی ههڵالهدا، ده‌کرێ وه‌ک ئه‌و برایمۆکه سه‌یر بکرێ که له‌سه‌ر عه‌شقی په‌ریخان به ده‌ستووری ئاغاکه‌ی به چلووی زستانێ ده‌ر دەکرێ و له‌نێو سه‌خڵه‌تی و سه‌رمادا له گیان ده‌که‌وێ. ڕه‌چاوکردنی شێوازی هارمۆنی و لێکچوواندنی رووداوی عه‌شق له‌به‌رهه‌مه‌کانی نه‌هاییدا، دەتوانین بڵێن گۆڕانکاری و ڕاگواستنی زه‌ینییه‌تی فۆلکلۆرییه له‌سه‌ر عه‌شق به شێوه‌ی فۆڕمێکی نوێ، فۆڕمێک که تێیدا، کێشه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نه‌ریت و هزری نوێ لێکدژ ده‌بن، تا ئه‌و جێگاییه‌ی که شوێنی رووداو، ئاسۆیه‌کی لێڵ و ته‌ماوی بۆ خوێندنه‌وه له هه‌ردوو زه‌ینی کۆن و نوێ‌دا بۆ خوێنه‌ر به‌جێ دێڵێ. له ده‌قی سه‌ره‌تایی گره‌وی به‌ختی ههڵالهدا خه‌نجه‌ر و باڵه‌خانه‌ی ژماره 18 سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن: “ئه‌وه چاره‌نووسی تۆیه هه‌ڵاڵه، که خه‌نجه‌رێک شاخه و شاخ، شاره و شار، وڵاته و وڵات، شوێنت بکه‌وێ، تا لێره، له ستۆکهۆلم له گه‌ڕه‌کی… نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌ی 7 ژماره 18 له سینگت بچه‌قێ” [گره‌وی به‌ختی ههڵاڵهڵ1] به‌پێی ده‌وری ڕیوایه‌ت له بڕگه‌به‌ندیی ڕووداو و ده‌وری که‌سایه‌تییه‌کاندا، بۆ وێدانهوهگهلی (ارجاعات) زه‌ینی له‌سه‌رجه‌م چیرۆکه‌کانی عه‌تا نه‌هاییدا وه‌ک؛ هاوار، ته‌نگانه و،… ڕۆمانه‌کانی گوڵی شۆران و باڵنده‌کانی ده‌م با، به‌تایبه‌ت گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاله، چ له ئاستی تێکنیکی و ده‌سته‌ڵاتی زمان و، چ له رووی ناوه‌رۆکه‌وه ئه‌زموونێکی تا ڕاده‌یه‌ک یه‌کده‌ست، به‌ڵام به‌رفره دهببینڕێت، بۆ نموونه، ترازاندنی ڕیوایه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌وتی هێلی ئاسایی خۆی له دابڕاندنی کات یان شوێنی ڕووداوه‌کان، یان له ئاست قرتاندنی دیالۆگه‌کان “گریزوتعلیق” به مه‌به‌ستی ڕاگواستنی زه‌ین، مێتۆدێکی هاوشێوه له چیرۆک یان ڕۆمانه‌کاندا دەور دە گێڕێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕه‌وته به‌پیی داڕشتنه‌وه و ئه‌زموونی نوێ له به‌رهه‌مه‌کاندا گه‌شه‌کردوو و جیاواز دیارە. فاکتۆری 2 کێشەی کەسێتی و فانتێزمی ڕیوایەت: فانتێزم وشه ئه‌ڵمانییه‌که‌ی phantasie” “هه‌م به مانای هێزی خه‌یاڵه و هه‌م واتای وێنه‌ی خه‌یاڵی هه‌یه، به‌ڵام له بیرۆکه‌ی ناسکردنی “فرۆید”دا، فانتێزم به‌رهه‌می کرده ده‌روونییه‌کانه، که به رێکخستنی سیناریۆ جۆراوجۆره‌کان، یانی له ڕیگای خه‌یاڵی رۆژانه‌وه له دوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی لهدهستچووهکانه، که به هۆی راستییه‌کانه‌وه، ڕوویان داوه. وه‌ک بزاڤێکی ده‌روونی له‌سه‌ر بناخه‌ی چێژ وه‌ستاوه. “ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسی قۆرخکردنی ویسته‌کانی مرۆڤ، دۆخە بەربەستەکان و ئەزموونەکانی کۆمەڵگا هەمیشە خەونی نووسەرە گەورهکان بووە. ئه‌و دۆخه به‌ربه‌ستانه‌ی وه‌کو ده‌سته‌ڵات، ئازار، شه‌ڕ، تاوان، مه‌رگ،… که‌س یان کۆمه‌ڵگایان تووشی ئه‌زموونی قه‌یران کردووه. به‌م پێیه ته‌واوی کۆمه‌لگا، چووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. له دۆخێکی ئه‌وتۆدا، کۆمه‌ڵگا پێویستی به گه‌ڕانه‌وه هه‌یه بۆ سه‌رچاوه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کانی که‌سایه‌تی. ئه‌گه‌ر که‌سێتی (هه‌وه‌تی) وه‌کو فاکتێکی کێشه‌یی له ژیانی مرۆڤدا سه‌یر بکه‌ین، ده‌شێ بڵێن هه‌وه‌تی، مکانیزمێکی خێرایه له سه‌رهه‌ڵدانی ژیانی نهفسانیی منداڵی‌دا، که هه‌سته‌کان، که‌سێک به که‌سێکی دیاریکراوه‌وه په‌یوه‌ست ده‌کا. یانی که‌سێک له ڕووی نهفسانییهوه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێکی تر وه‌رده‌گرێت، به‌م جۆره حاڵه‌تێکی “هیستریک” پێک دێت و سێ تایبه‌تمه‌ندیی که‌سێتی لێ ده‌که‌وێته‌وه: یه‌که‌م، خۆڕێکخستنی سه‌ره‌تایی، که ئه‌م دۆخه به‌ر له قۆناخی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خواستی باشتر یان به‌ره و ژوورتری ده‌ره‌کییه. ”ده‌سپێکی ئه‌وینی هه‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ برایمۆک ” دووه‌م، ئه‌و به‌شه له خواستی که‌س یان مرۆڤ، له‌کاتێکدایه که که‌سێک هه‌ڵبژارده‌ی باش و په‌سندکراوی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا و به‌دوای جێنشینی خه‌یاڵیی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت. ”مردنی برایمۆک و په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی هه‌ڵاڵه، له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌ی، دوکتۆر سه‌عید له زانکۆ، ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ شێرزاد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بن” سێیه‌م، خۆڕێکخستنی که‌سێتی، بریتییه له په‌سندکردن وه‌رگرتنی به‌شێک له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ، وه‌ک: “شوێندانانی بیروڕاکانی دوکتۆر سه‌عید له‌سه‌ر هه‌لاڵه”. ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه، چۆن ده‌توانین کێشه‌ی که‌س له‌بابه‌ت فانتێزمهوه وه‌کو پێکاته‌یه‌کی ده‌روونی نائاگا بینینه ژمار؟ له رۆمانه‌کانی عه‌تا نه‌هاییدا، به‌تایبه‌ت ڕۆمانی “گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاله” گرینگ‌ترین به‌ش، به‌شی “که‌سێتی و فانتیزمی” ڕۆمانه، ئه‌م به‌شه به‌سه‌ر سێ قۆناخی جودادا دابه‌ش ده‌کرێت: قۆناخی زه‌مانی، قۆناخی منداڵی و، قۆناخی ڕه‌گه‌زی (جنسیتی). قۆناخی زه‌مانی: له‌خاڵی یه‌که‌مدا، سه‌رچاوه‌ی فانتێزم له کایه‌کردنی منداڵانه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه، یانی منداڵ له کایه‌کردندا له‌بری ڕاستییه قۆرخکراوه‌کان، هه‌رێمێکی بازنه‌یی پارێزراو بۆ خۆی پێک دێنێت، که منداڵی باڵغ له‌جیاتی کایه‌ی منداڵانه، په‌نا ده‌باته به‌ر فانتێزمهکانی خۆی و له‌م ڕێیه‌وه هه‌وڵ ده‌دا. “فرۆید” ئه‌م شوێنه ده‌روونی و پارێزراوه وه‌کو چێژ بۆ منداڵ سه‌یر ده‌کا. هه‌تا تاک یان که‌س بتوانێ تاقه‌تی ڕاستییه‌کان بێنێ: (هه‌ڵاله له‌و کاته‌دا که منداڵێکی عازه‌به، له‌گه‌ڵ جه‌ماڵ یان که‌ماڵ به جلوبه‌رگی کوڕانه‌وه ده‌وری سه‌ربازی یاخی ده‌گێڕێ: “…چاوی له‌و دوو ده‌نکه گوێزه بڕیبوو که له‌ژێر کراسه کۆڕانهکهیهوه له‌سه‌ر سینگی دهرتۆقیبوون: گوتی، ده‌مێکه تۆم خۆش ده‌وێ هه‌ڵاله…. جه‌ماڵ یان که‌ماڵ گوتی: “منیش له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر ده‌بمه سه‌ربازی یاخی.”) [گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه ل55- 54] ناوه‌رۆکی فانتێزم هه‌ردوو لایه‌نی زایه‌ندیی ده‌روونیی “کوڕ وکچ”ی بۆ که‌سێتی هه‌یه. له‌م بابه‌ته‌وه شیوازێکی هیسترێک له کرده‌وه‌ی که‌سدا ده‌بینرێ. ئه‌مه، ویستێکی نه‌خوازراوه که له روانگه‌یه‌کی پیاوسالارانه و کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتیدا، به‌سه‌ر بنه‌ماڵه و منداڵدا ده‌سه‌پێت “حه‌مه ڕه‌شید ئاغا له زه‌ینی هه‌ڵاڵه‌دا، وه‌کو قارهمانیکی ئه‌فسانه‌یی جێی خۆیی کردووه‌ته‌وه، ده‌بێ بڕیار و ده‌سته‌ڵاتی باوکی بگه‌یه‌نێته جێ. دواتریش ده‌بێ تاوانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له قۆناخه‌کانی ناکامی عه‌شق و ژیاندا بداته‌وه: سه‌رنجی چه‌ند ده‌قێک بۆ به‌رسڤی ئه‌م ڕاستییه: ”باوکی گوتی، من کچێکم ناوێ شه‌و ڕۆژ له‌به‌ر ئاوینه خۆی بڕازێنیته‌وه، له په‌نجه‌ره‌دا چاوه‌ڕوان بێت هه‌تیوێک به کۆڵاندا تێپه‌ڕێت و چاوی لێ بقرتێنێت…” [گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه، ل 47] ”… گوتی، من کوڕم ده‌وێ که‌س نه‌وێری چاوی لێ بقرتینی، له‌نێو قوتووه شه‌مچه له‌نێو ته‌نه‌که‌ی خۆڵی به‌رده‌رکه، نامه‌ی بۆ به‌جێ بێڵێت.[هه‌مان، ل 47] ”… حه‌مه ره‌شید ئاغا گوتی: ئافه‌ره‌م کوڕی خۆم، کوڕی من شێره.” ”سه‌عاده‌ت گوتی، ئه‌مه کوڕ نییه…” [گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه ل 56] له خاڵی دووه‌مدا، واته له قۆناخی زه‌مانیدا، نێوه‌رۆکی فانتێزم به‌شی هه‌ره زۆری ده‌روون بۆ خۆی ته‌رخان ده‌کا. چونکه جێگه‌یه‌کی له‌نێوان خواسته‌کانی کۆنینه و هه‌سته‌کانی ئێستا و خواسته‌کانی داهاتوودا هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمۆله‌ی که فرۆید “1919″ موتاڵای کردووه، نیشان ده‌دا بۆچوونێکی ڕاست و نێزیک له‌گه‌ڵ گرێی “ئۆدیپی” هه‌یه. هه‌روه‌ک ئه‌و گرێیه‌ی که پێوه‌ندی به ده‌روونی ئاگا و نائاگاوه هه‌یه. سه‌لماندنی بیرۆکه‌ی فانتێزم، هه‌ڵاتن و خۆده‌ربازکردن له ڕاستییه‌کان نییه، به‌ڵکو پاڵپشتێکی کاریگه‌ره لهقهباڵ ئاره‌زوومه‌ندیی مرۆڤدا و، خۆیاگهری ڕاستییه نهفسانییهکانی ئێمه‌یه. باوه‌ڕ به‌و وێدانهوانه و، زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ری و فهرامۆشیانهیه که له ده‌روون و زه‌ینی هه‌ڵاڵه‌دا هه‌ن. قهنیاتکردنه به‌و هاوده‌ردی و خه‌مخۆریه‌ی که عه‌تا نه‌هایی وه‌ک ده‌روونناسێکی باڵینی له ڕێگای ڕیوایه‌ته‌وه، ده‌روونیاتی هه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵڕشتووه. هه‌رچه‌ند که نه‌ده‌بوو نووسه‌ر، له زۆر جێگه‌دا هه‌موو شتزان بێت، بڕیاری به‌تاڵۆکه بدات و مه‌به‌ستی زانستیی خۆی بخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ره‌وه. چونکه ئه‌م کاره تۆزێک، ڕیساله‌تی ئاسایی ڕیوایه‌ت داده‌به‌زێنێت.
ژێدەر:
١. واژگان فروید، پل لوراناسون ــ دکتر کرامت موللی، نشر نی، 86.
٢. خودآموز یونگ، روت اسنودن، نورالدین رحمانیان، نشر آشیان، 87.
٣. کتاب سه‌شنبه، ویژهنامهی آوای کرمانشاه، 89
۴. تحفهمظفریه، ئوسکار مان، ماموستا هیمن- سیدیان، 64
۵. زندگی در دنیای متن، پل ریکور، بابک احمدی
۶. از رمان تا ملت، د . هاشم احمدزاده، ترجمه بخت‌یار سجادی
٧. باڵندکانی ده‌م با، گوڵی شۆران، گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه، عه‌تا نه‌هایی
سەرچاوە:
http://govarikoch.com/Detail.aspx?id=418&LinkID=3
-
گرەوی بەختی هەڵاڵە
49,000 تومانبەردەستبوون: لە ئەمباردایەتەواو بووە
ئەوە چارەنووسی تۆیە هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە، لە ستۆکهۆلم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ. خەنجەرێکی مشتوو کارەبا کە سەری مشتووەکەی سەرە داڵێکی ئاسنی بێ، بە دەندووک و زاری کراوە و، چاوەکانیشی دوو چاڵی رەش بن. کێ دەزانێ ئەو خەنجەرە لە کێلانی ئێستا ونبوویدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنێوە؟ …