پرسیار و وەڵام

هەژمار

خۆناونووسکردن لە کوردیبووکدا چۆنە؟

ئێوە دەتوانن لە دوو ڕێگاوە ناونووسی بکەن. یەکەم لە پەڕەی هەژمارەکەم دا – دووەم لە کاتی پارەدان دا. بۆ ناونووسی پێویستتان بە ئیمەیلێکە.

خۆناونووسکردن لە کوردیبووکدا چ قازانجێکی هەیە؟

ئەگەر لە ماڵپەڕی کوردیبووکدا ناونووسی بکەن، ئاگاداری تەواوی کتێب و گۆڤارە نوێکان دەبن. هەر وەها ئەو دەتوانن لە داشکانە تایبەتەکانی ئەندامانی ماڵپەڕ کەڵک وەرگرن.

دەتوانم دوای ناونووسی زانیارییەکانم بگۆڕم؟

بەڵێ، دەتوانن هەموو زانیارییەکانتان جگە ناوی بەکارهێنەر بگۆڕن و ئەم کارەش لە بەشی هەژمارەکەم>وردەکارییەکانی هەژمار ەوە دەتوانن جێبەجێ بکەن.

تۆمارکردنی داواکارییەکان

ئایا پێویستە بۆ کڕین لە کوردیبووک ببینە ئەندامی ماڵپەڕ؟

نا پێویست بە ئەندامبوون نییە. بە ئەندامبوون لە کوردیبووک دەتوانن:

  • خێراتر و ئاسانتر کتێب بکڕن و کتێبەکان لە ماڵی خۆتان وەرگرن.
  • لیستی دڵخوازەکانی تایبەت بە خۆتان بێت.
  • ڕا و بۆچوونی خۆتان سەبارەت بە بەرهەمەکان بنووسن.
  • ئاگاداری بەرهەمە نوێکان بن.
  • ئاگاداری فرۆشی تایبەتیی بەرهەمەکان بن.
  • کەڵک لە داشکانی تایبەتیی ئەندامانی کوردیبووک وەرگرن.

لە چ کات و ساتێکدا دەتوانن کتێب بکڕن؟

لە ٧ ڕۆژی حەوتە و ٢۴ کاتژمێری ڕۆژدا دەتوانن کتێبەکان بکڕن.

دەتوانم کتێبەکان بۆ جێیەکی تر بنێرم؟

بەڵێ لە بەشی “پارەدان”دا دەتوانن بە لێدانی 

ئەگەر بەرهەمێک لە ماڵپەڕدا نەبێت دەتوانم بیکڕم؟

بۆ هەندێک لە بەرهەمەکان ئەو کارە ناکرێت بەڵام بۆ هەندێکی تر دەتوانن بە کڕینی پێشوەخت بەرهەمەکە بکڕن کە ئەو کات لە ماوەی دوو هەفتەدا بەرهەمەکە ئامادە دەکرێت و دەنێردرێت.

پارەدان و ناردنی بەرهەمەکان

شێوازی پارەدان چییە؟ بە کام کارتانە پارە دەتوانین بدەین؟

پارەدان لە کوردیبووک بە شێوەی سەرهێڵە و لە ڕێگەی سیستەمی ‘شتاب”ەوەیە.

دەتوانن بەو کارتە بانکییانەی لە سیستەمی “شتاب”دان پارە بدەن.

بەرهەمەکان چۆن دەنێردرێن؟

بەرهەمەکان لە ڕێگەی پۆستەوە دەنێردرێن. تایبەت بە ناوخۆی ئێرانە و ناردن بۆ دەرەوەی ئێرانمان نییە.

تێچووی ناردنی داواکارییەکان چەندە؟

بە پێی شێوازی ناردن (سفارشی یان پیشتاز) ، جۆری داواکارییەکان، شوێنی ناردن و کێشی بەرهەمەکان دەگۆڕێت.

چەند ڕۆژ دوای تۆمارکردنی داواکاری و پارەدان بەرهەمەکان دەگاتە دەست کڕیار؟

دوای ٣ تا ٧ ڕۆژی کاری(ئەو ڕۆژانەی کە پشوو نین.) دوای تۆمارکردنی داواکارییەکان، بەرهەمەکان دەگاتە دەستی کڕیار. ئەم ماوە بۆ پۆستی ‘سفارشی‘یە. بۆ پۆستی پیشتاز ماوەی گەیاندنی بەرهەم ٢ تا ۴ ڕۆژی کارییە.