سەبارەت بە کوردیبووک

کوردیبووک مەڵبەندی کتێب و گۆڤاری کوردییە

کوردیبووک ماڵپەڕێکە بۆ ناساندن، باس و ڕەخنە و کڕینی کتێبی کوردی. ئامانجمان دەستپێڕاگەیشتنی خێرا بۆ بەرهەمە کوردییەکانە. زۆر جار پێش هاتووە کە زۆربەی خەڵک بۆ کتێبێکی کوردی گەڕاون و لە هیچ جێیەک پەیدایان نەکردووە. کوردیبووک وەڵامێکە بۆ ئەم پێویستییە. کە هەر کەسێک لە ماڵی خۆیەوە بتوانێت لە ڕێگەی ئینتێرنێتەوە بەرهەمە باشەکان وە دەست بخات.

گۆڤاری خوێندکاری لە کوردیبووک

هۆکارێکی دانانی ئەم بەشە، ناساندنی هەوڵە خوێندکارییەکان لە زانکۆکان بە کۆمەڵانی خەڵکە. هۆکارێکی دیکە خستنی نووسراوەکانی ئەم گۆڤارانە و چوارچێوەیان بەر ڕەخنەی ڕەخنەگرانە کە بتوانێت یارمەتیدەری بەرەوپێش چوونیان بێت.